News & Events‎ > ‎

بــــانـگـەواز

posted Aug 14, 2018, 1:20 AM by Saleh Omer Saleh Mahmoud   [ updated Aug 30, 2018, 1:23 AM by Sherko Kader ]
ئاماژە بە نووسراوی ژمارە ٣٢ لە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٨/٨ سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی / کۆلێجی ئەندازیاری / بەشی کارەبا. 

کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر دەکات کە لە دەزگاکانی خوێندنی باڵان بە تایبەتی لە زانکۆی سلێمانی و خوازیاری پێشکەش کرددن بۆ خۆێندنی باڵای دکتۆرا بە سیستمی (سپلیت سایت) لە بوارەکانی ئەندازیاری کارەبادا با سەردانی یەکەی خۆێندنی باڵا بکەن لە کۆلێجی ئەندازیاری لە کەمپی نوێی زانکۆ بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم و مەرجەکانی پێشکەش کردن ، دوا ڕۆژ بۆ گەڕاندنەوەی فۆرم کۆتایی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/١٣.

تێبینی١: پێویستە خوازیار پسپۆری بروانامەی بەکالوریوس و ماستەر تەواوکەری ناونیشانی پرۆپۆزەڵەکەبێ (واتە لە پسپۆری Power Engineering) بێ.

تێبینی٢: پێویستە خوازیارتێکرای نمرەی بەکالوریوسی لە ٦٠% کەمتر نەبێ و تێکرای نمرەی ماستەری لە ٧٠% کەمتر نەبێ.