News & Events‎ > ‎

سەردانی کردن

posted Jun 4, 2016, 1:47 PM by Ako Hama   [ updated Jul 16, 2017, 1:31 AM by Saleh Omer Saleh Mahmoud ]
                        سەردانیکردنی بەڕێز ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشی کارەبا بۆ زانکۆی ئەصفەهانی تەکنەلۆجی و زانکۆی ئەمیرکەبیری تەکنەلۆجی

    ئەجنداى سەردانەكە :             

  1. ڕێكخستنى سەردانى كردنى فيلەكانى شاى ئێران لەلايەن ڕێكخەرى  بەرنامەى ئيراسموسەوە لە ڕۆژى 2016/5/20.
  2. بەشدارى كردنى بەڕێز ڕاگرى فاكەڵتى بە نوێنەرايەتى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ لە فاينەلايزكردنى ناوى كانديدانى بەرنامەی ئیرەسمۆس مۆنداس كە لە21/5/2016 دا ئەنجامدرا.
  3. كۆبوونەوەى بەڕێز سەرۆكى بەشى كارەبا لە زانكۆى تارانى پزيشكى لەسەر داواى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ لە 2016/5/21.
  4. پشووى فەرمى لە ئێران بەهۆى پانزەى شەعبانەوە لە 2016/5/22.
  5. سەردانى كردنى زانكۆى اميركبير لە تاران وەكۆبونەوەى فەرمى لەگەڵ جێگرى سەرۆكى زانكۆ وە لێپرسراوى پەيوەنديەكانى دەرەوەى زانكۆوە بەمەبەستى كردنەوەى بەشى بايۆميديكەڵ لەداهاتوو لەگەڵ زانكۆى ناوبراو وە خوێندنى ماجستير و دكتۆراە لەو بوارانەدا وەسەردانى كردنى چەند بەشێكى زانكۆكە لە 2016/5/23..
  6. بەڕێكەوتنى وەفدەكە بۆ زانكۆى اصفهانى صنعتى لە دواى نيوەڕۆى ڕۆژى 2016/5/23.
  7. كۆبوونەوەى فەرمى وەفدەكە لەگەڵ جێگرانى سەرۆكى زانكۆى اصفهان و سەرۆكى بەشەكانى كارەبا،ميكانيك،كۆمپيوتەر ، وەهەوەها كيميا وە ێپرسراوى پەيوەنديەكانى دەرەوەى زانكۆى اصفهان بەمەبەستى فاينەلايزكدرنى كردنەوەى بەشەكانى كۆمپيوتەر و كۆنترۆل، ميكانيك، كيميا لە فاكەڵتيمان لە ڕۆژى 2016/5/24.
  8. سەردانى كردنى هەرسێ بەشى ناوبراو لە خاڵى 7 وە كۆبوونەوە لەگەڵ هەرسێ سەرۆكى بەشەكان بەمەبەستى فاينەڵايزكدرنى پرۆگرامەكانى خوێندنى هەرسێ بەشەكە وە سەردانى كردنى تاقيگەكانى هەرسێ بەشەكە لە ڕۆژى 2016/5/25.
  9. كۆتايى هێنانى وەفدەكە بەسەردانەكەيان و وە گەڕانەوەيان بۆ شارى سلێمانى لەڕۆژى 2016/5/26.
ć
Karzan Tahir Kareem,
Jun 4, 2016, 1:48 PM