News & Events‎ > ‎

کۆبونەوەی بەڕێز ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری لەگەڵ مامۆستا بەڕێزەکان دا

posted Mar 27, 2016, 8:40 AM by Ako Hama   [ updated Aug 26, 2017, 11:15 PM by Saleh Omer Saleh Mahmoud ]
ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00 یەکشەممە بەرواری 27/3/2016 بەڕێزان ڕاگڕ و ئەنجومەنی کۆلێجی ئەندازیاری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم مامۆستایاندا.. لەم کۆبونەوەیەدا ، وێڕای گەیاندنی سوپاس و پێزانینی ڕاگروئەنجومەنی کۆلێجی ئەندازیاری و سەرۆک بەشەکان بۆ هەڵوێستی بەرزی مامۆستایان کە بەردەوام بوون لە وانە ووتنەوە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا لەم بارودۆخە ناهەموارو قەیرانانەی کە زانکۆ و هەرێمەکەمانی پێدا تێپەڕ دەبێت ؛ تێشک خرایە سەر کۆمەڵێک خاڵ و بابەتی گرنگی تر لەوانە :-
  • چۆنێتی بەردەوام بوون و پلانی فاکەڵتی بۆ تەواو کردنی ئەمساڵی خوێندن بەوشێوەیەی کە تابتوانرێت بارگرانی لەسەر مامۆستا کەم بکرێتەوە وبەڵام کار نەکاتە سەر ڕەوتی خوێندن و تەواوکردنی ساڵەکە بە سەرکەوتووانە.
     
  • هەڵبژاردنی نوێنەرێکی تازە بۆ  مامۆستایان پاش ئەوەی نوێنەری ئێستای مامۆستایان مودەکەی تەواو بووە.

  • ڕونکردنەوەی هەندێک بواری کارگێڕی و زانستی لەسەر چۆنێتی پلەی زانستی بەرزکردنەوەی مامۆستایان و ئاراستەکردنی مامۆستایان کە توێژینەوەکانیان لەو گۆڤارە زانستیانەدا بڵاوبکەنەوە کە لەڕووی زانستیەوە مەحکەمن  یان سەر بەو گۆڤارەن کەلە لیستی تۆمسن رۆیتەردا ناویان هاتووە یان دەزگایەکی زانستی مەحکەم سەرپەرشتی دەکات و دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوە لەو گۆڤارە ئۆنلاینانەی کە زۆرجار لە لیستی فەیکدا هەن.

  • پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگرایەتی زانکۆ  لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی هەرێم بەتایبەتی  پاشان واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتن لە نێوان زانکۆکەمان و زانکۆی ئەصفەهانی ئێرانی بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بۆ وەرگرتنی خوێندکاران وبەدەستهێنانی بەکەلۆریۆس  لە  بواری ئەندازیاری میکانیک و ئەندازیاری کیمیاوی  تەواوکردنی خوێندن بە شیوازی (Tween Learning).

  • چۆنێتی زیادکردنی داهات بۆ کۆلێجی ئەندازیاری و زانکۆکەمان لەڕێگەی بیرۆکەی جیاجیاوە وەک کردنەوەی خوولی فێربوون و فێرکردن و فێربوونی بەردەوام  (تعلیم مستمر) لە بوارە ئەندازیاریە جیاجیاکاندا.

  • دووبارە کردنەوەی نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری سەربە کۆلێجی ئەندازیاری و تێشک خرایە سەر سەرجەم ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە ڕابردوودا ئەنجام درا بوو بەتایبەتی پاش ئەوەی کە پاکوبێگەردی کارەکانی نوسینگەکە لە ڕابردوودا لەلایەن دادگاو و ژمارەیەکی زۆر دادوەری بەڕێزکان و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە سەلمێنرا. هەر لەو بوارەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری داوای لە سەرجەم مامۆستایان کرد کە هەر پێشنیارێک یان پرۆپۆزەڵێکیان هەیە پێشکەشی بکەن لەسەر شێوازێکی کارکردنی نوێ لە نوسینگەکەدا.  
ą
Ako Hama,
Mar 27, 2016, 9:25 AM
ą
Ako Hama,
Mar 27, 2016, 9:25 AM
ą
Ako Hama,
Mar 27, 2016, 9:25 AM