News & Events‎ > ‎

کتێبخانەی هەنگاوێک

posted Jun 13, 2016, 8:28 AM by Sherko Kader   [ updated Feb 5, 2018, 1:08 AM ]
بۆ یەکەم جار لە زانکۆکانی کوردستان، کتێبخانەیەکی خۆبەخش دەکرێتەوە.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی-کۆلێجی ئەندازیاری-زانکۆی سلێمانی دا، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٠٢-٠٦-٢٠١٦) گروپێک لە خوێندکارانی بەشەکە بە هاوکاریی سەرۆکایەتی بەش هەستان بە کردنەوەی (کتێبخانەی هەنگاوێک) بۆ بواری گشتی لە تەنیشت کتێبخانەی کۆلێجی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشی شارستانی و ژمارەیەک لە بەرپرسی ڕێکخراوەیی و حکومی.
 
کتێبخانەی هەنگاوێک مۆدێلێکی تازەیە لە جۆری بەڕێوەبردندا. شێوازی وەرگرتن و دابینکردنی کتێب لە کتێبخانەکە جیاوازە بەراورد بە ئەوانەی کە باون، خوێنەر دەتوانێت ئارەزووی هەرکتێبێک بکات بێ چاودێری هەڵیبگرێت و دواتر بهێنێتەوە لە ژێر هەستی بەرپرسیارێتی خوێنەر خۆی. هەروەها نوسەران و کتێب دۆستان دەتوانن کتێب بەناوی خۆیانەوە وەک دیاری پێشکەش بە کتێبخانەکە بکەن تا خوێنەران سودی لێوەربگرن. ئەم شێوازە بیرۆکەیەکی نوێیە لە هەرێمی کوردستان و ئەزموونێکی سەرەتاییە بۆ هەنگاوەکانیی داهاتووی فاکەڵتیەکە.