News & Events‎ > ‎

RAYAL PRO

posted Sep 29, 2017, 9:24 AM by Hirsh Majid   [ updated Sep 29, 2017, 9:38 AM ]
لە پرۆژەیەکی ناوازەدا، بەشی ئەندازیاری شارستانی پڕۆژەی دروستکردنی پرۆگرامێکی ئەندازیاری دەستپێکردووە بە ناوی (RAYAL PRO) کە شیکار و دیزاینی پڕۆژە ئەندازیارەکان ئەکات بەبەکارهێنانی زمانی  پرۆگرامینی C# و پڕۆگرامی جیهانی Visual Studio. لەو چوارچێوەیەدا، وەک هەنگاوی یەکەم ، تیم ۆرکێکی 6 هەفتەیی لە بەشی شارستانی لە رۆژی 6/8/2017 دەستی پێکردو ڕۆژی 17/09/2017 کۆتایی هات بە بەشداری ژمارەیەک ئەندازیارو خوێندکارو لە هەمان ڕۆژدا بڕوانامەی بەشداری کردن دابەشکرا.  لێرەوە بەناوی سەرۆکایەتی بەش و مامۆستایانی سەرپەرشتیاری پرۆژەکەوە سوپاس و دەستخۆشی و ماندوونەبوون لە بەشداربووانی پرۆژەکە ئەکەین کە بەشی زۆری ئەرکەکان لە سەرشانیان بووە و شەو و ڕۆژیان خستۆتەسەر تا گەیشتن بەم ئاستەی ئێستا کە هەندێک لە گروپەکان ژمارەی کۆدەکانیان گەیشتە زیاتر لە 4000 لاین. ڕایەڵ پڕۆ پرۆژەیەکی درێژخایەنەو ئێستا لە هەنگاوەکانی سەرەتایدایە، هەموو کەسێک کە لە تواناکانی خۆی ڕاببینێت و حەزو ئارەزووی دیزاین و کۆد نوسینی هەبێت ئەتوانێت بەشداری پێشخستنی پرۆژەکە بکات.
https://www.facebook.com/UoSCivilEng/posts/958634587612459

Comments