News & Events‎ > ‎

ۆرکشۆپی شیکاری داتا Data Analysis

posted Jul 21, 2018, 5:55 AM by Hirsh Majid

لە درێژەی چالاکیە زانستیەکانی پشووی هاوینەی بەشی ئەندازیاریی شارستانی – زانکۆی سلێمانی ، ڕۆژانی دوو شەممە و چوار شەممە بەرواری 16 و 18 ی /7/2018 بە سەرپەرشتی بەڕێز ( دکتۆر یاسین احمد)  پسپۆڕی Water Resources Engineering ۆرکشۆپێک بۆ خوێندکارانی دکتۆرای بەشی شارستانی ئەنجامدرا. هەروەها ۆرکشۆپەکە  زیاتر دەوڵەمەندکرا بە بەشداریکردنی بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر محمد ڕووف.

لە ۆرک شۆپەکەدا گرنگی زانستی Data Analysis ڕوونکرایەوە و کورتەیەک دەربارەی باکگراوندە تیۆریەکان پێشکەش کرا ، هەروەها چەند نمونەیەکی پڕاکتیکی Regression Analysis بە بەرنامەی Minitab  ئەنجامدرا، هەروەها تیشک خرایە سەر باشترین methodology بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین هاوکێشەی ماتماتیکی بە مەبەستی بەدەستهێنانی باشترین مۆدێل بۆ داتای بەردەست.

 

زانستی ( شیکاری داتاکان)  ڕۆڵی زۆر گرنگی لە زۆربەی زانستەکانی جیهاندا هەیە ، بە شێوازێک دەتوانرێت بە کەمترین کات و بە کەمترین ماندوو بوون و بە کەمترین تێچوون هاوكێشەی زۆر بەهێز پێشکەش بکرێت بۆ پیشبینی و چارەسەری کێشە و بابەتە زانستی و ئەندازیاریەکان.

دەستخۆشی بۆ بەڕێز دکتۆر یاسین و هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی دکتۆرای بەشی ئەندازیاری شارستانی.



Comments