News & Events‎ > ‎

Workshop: Issues in Kurdistan's Soil

posted Jan 6, 2016, 2:34 PM by Ako Hama   [ updated Dec 2, 2017, 4:58 AM by Sherko Kader ]
ۆرکشۆپی (هەندێک کێشەی خاک لە کوردستان دا) بە سەرکەوتووی ئەنجام درا

لە درێژەی چالاکیە زانستیەکانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی-کۆلێجی ئەندازیاری-زانکۆی سلێمانی دا، ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٥-١-٢٠١٦ لە هۆڵی سیمینارەکان بەشی ئەندازیاریی شارستانی بە هاوبەشی لەگەڵ (گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان) ۆرکشۆپێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (هەندێک کێشەی خاک لە کۆردستان دا) بەڕێوەبرد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرفراوان لە مامۆستایانی زانکۆ، ئەندازیارانی کەرتی گشتی و تایبەت. 

لە دەستپێک دا بەڕیز (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاسۆ ڕ‌ووف مجید) ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری لە وتەیەک دا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و سوپاسی "گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان"ی کرد بۆ هاوبەشیکردنیان لە ۆرکشۆپەکە دا و هەرەوەها تیشکی خستە سەر سێ ڕۆڵی سەرەکی زانکۆ کە دەتوانرێت ئەنجامی بدەن:
یەکەم ؛ وانەوتنەوە و پەرەردەکردنی کادر بۆ بازاڕی کار کە خۆی لە پرۆگرامی خوێندنی سەرەتای زانکۆی دەبینێتەوە.
دووەم؛ هێنانی کیشەکانی کۆمەڵگا بۆ ناو زانکۆ و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان کە خۆی لە پڕۆسەی توێژینەوەی زانستی دا دەبینێتەوە و بەتایبەت لە چوارچێوەی پڕۆژەی توێژینەوەی زانستی خوێندنی بالا (ماستەر و دکتۆرا) .
سێیەم: ؛دروستکردنی پەیوەندی بەردەوام و بەستنەوەی زانکۆ بە کەرتی گشتی و تایبەت لە ڕێگەی چالاکیە جۆربەجۆرەکانی وەک ۆرکشۆپ و سێمینار بەمەبەستی بەخشینی زانیاری و گفتوگۆ کردن لە سەر پرسە پەیوەندیدارەکان. 

لەم ۆرکشۆپەدا، پێنج سیمیناری بە شێوەی زنجیرەی لەسەر هەندێ کێشەی خاک لە لایان مامۆستاینی کۆلێجی ئەندازیاری پشکەش کران. 
سێمیناری یەکەم و دووەم پێشکەش کرا لە لایەن بەڕیز ( د.کمال آحمد رشید) یاریدەدەری راگر و مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە دوو سیمینار دا لە ژێر ناونیشانەکانی:
Important Points in Soil Investigation
Modulus of Sub-grade Reaction (K-Value)
پێشکەشکار تیشکی خستە سەر چۆنیەتی ئەنجام دانی پشکنینی خاک بۆ پڕۆژە ئەندازیارییەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و ئابووری دیزاینی بناغەی پڕۆژەکان. هەروەها هانی ئەندازیاران و دیزاینەرانی دا بە گرنگی دان بە سەرجەم بابەتەکانی ناو ڕاپۆرتی پشکنینی خاک.لە سیمیناری دووەمی دا، ئاشناکردنی ئەندازیارن بوو بە جیاوازی کردن لە نێوان توانای بەرگەگرتنی خاک بە دەربڕینی پارامیتەری. (K-Value) 

سێمیناری سێیەم پێشکەش کرا لە لایەن بەڕیز (د.آحمد صاڵح محمد) مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە ژێر ناونیشانی :
What is the “Global” Soil Problem? It is Expansive Soil.
پێشکەشکار ڕوونیکردەوە گرفتی هەڵئاوسانی خاکی بناغە بە بەرکەوتنی ئاو بەتایبەت لە وەرزی زستان وبارانبارین دا و چونەوەیەکی خاکی بناغە لە وەزی هاوین و گەرما دا کە دەبێتە هۆی دروستبوونی درز لە پڕۆژەی ئەندازیارییەکان بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی کە کێشیان کەمترە وەک ( ڕێگاوبان، خانووی ماڵان، باڵەخانەی نزم ...هتد). هەروەها باسی لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ئەو جۆرە خاکانەکرد کە ئەم گرفتەیان تیادایە لە لایەن ئەندازیاران و دیزاینەرانەوە پێش دەستکردن بە دروستکردنی پڕۆژەکان پشتبەست بە ڕاپۆرتی پشکنینی خاک. 

سیمیناری چوارەم پێشکەش کر لە لایەن بەڕیز (د.نیهاد بهاالدین بابان) سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی ئاودێری و مامۆستای کۆلێجی ئەندازیاری لە ژێر ناونیشانی:
Stabilization of Expansive Soil: Common Methods and Materials
پێشکەشکار درێژەی دا بە باسی گرفتی هەڵئاوسان و چونەوەیەکی خاکی بناغەی پڕۆژە ئەندازیارییەکان و ژەمارەیەک ڕێگە چارەی میکانیکی و کیمیایی خستە ڕوو بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە جیهانیە کە لە خاکی زۆرێک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانیش دا بوونی هەیە، هەرەها باسی لە ژمارەیەک کەرەستەی بیناسازی کرد کە دەکرێ بەکاربهێنرێ لە پرۆسەی چاکسازی خاکی بناغە. 

سێمیناری پێنجەم پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز (د.یونس مصطفی علی) مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی لە ژێر ناونیشانی:
How to Design Footing on Expansive Clay?
پێشکەشکار باسی لە چۆنیەتی دیزاینی بناغەی پڕۆژەکان کرد لە سەر ئەو خاکانەی گرفتی هەڵئاوسان و چونەویەکیان تیادا بە گرنگی دان بە شێوازی دتیەیڵی شیشی بناغە و بەرئەنجامی پۆزەتیفی دیزاینێکی خستەڕوو لە کەیسێکی ناو کوردستان دا. هەرەها گرنگی دان گرتنەبەری ڕێگایەک کە مەودایەک بدرێ لە بەشی ژێرەوەی بناغەکە بۆ ناکاریگەر بوونەوەی ئەم گرفتە و دروست نەبوونی هێزی شاوڵی خاک بە ئاراستە سەرەوە لە سەر بناغەکە. 

لە کۆتایی دا هەلی پرسیار و وەڵام ڕەخسێنرا و ئامادەبووان وێرای دەستخۆشیان بۆ ئەم چالاکیانە پرسیار و پێشنیار و گفتووگۆ ئەنجام درا. شایانی ئاماژەبۆکردنە وەک سەرجەم ۆرکشۆپەکانی تری بەش،مانیۆڵ و سی دی ۆورکشۆپەکە وەک دیاری پێشکەش کرا بە بەشداربووان.