On Monday, November 4, 2024, a ceremony was held at the College of Engineering’s Deanship in the presence of Prof. Dr. Sirwan Khurshid (Dean), Assistant Prof. Dr. Chro Haider (Assistant Dean), along with several teachers and staff members, to honor Mr. Dler Qadir Abdullah on his promotion to the scientific title of Assistant Lecturer.
On behalf of the College of Engineering, we extend our heartfelt congratulations to Mr. Dler. We hope that this new academic title will serve as a motivation for him to continue excelling in his scientific and administrative endeavors. We wish him further success in his career.
Mr. Dler received his bachelor’s degree in Kurdish from the College of Language in 1996, joined the College of Engineering as an employee in 2004, and later achieved his master’s degree in the same field.
ڕۆژی دووشەممە ، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، مەراسیمێک لە ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان خورشید (ڕاگر)، پ.ی.د. چرۆ حەیدەر (یاریدەدەری ڕاگر)، لەگەڵ چەند مامۆستا و فەرمانبەرێکی کۆلێج بەڕێوەچوو بۆ ڕێزلێنان لە بەڕێز دلێر قادر عەبدوڵڵا (لێپرسراوی هۆبەی خزمەتگوزاری) پاش بەدەستهێنانی نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر
بەناوی کۆلێجی ئەندازیارییەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کاک دلێر دەکەین، هیوادارین ئەم نازناوە ئەکادیمییە نوێیە ببێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە سەرکەوتن لە هەوڵە زانستی و کارگێڕییەکانیدا. هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لە ژیانیدا
کاک دلێر لە ساڵی ١٩٩٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی لە کۆلێجی زمان وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک فەرمانبەر پەیوەندی بە کۆلێجی ئەندازیارییەوە کردووە، دواتر بڕوانامەی ماستەری لە هەمان بواردا بەدەستهێناوە
On behalf of the Deanship of the College of Engineering, we extend our heartfelt congratulations to Dr. Azad Abdulqadir Mohammed, Dr. Ahmed Saleh Mohammed, and Dr. Hemn Younis Ahmed for their exceptional achievement of being included in the prestigious list of the top 2% of researchers worldwide. This recognition is a testament to their dedication, outstanding research, and significant contributions to the field of engineering. We wish them continued success and greater accomplishments in the future.
According to the latest Stanford University report, released in mid-September 2024, these three esteemed professors from the College of Engineering at the University of Sulaimani have earned a place among the top 2% of researchers in the world.
Stanford University, in collaboration with Elsevier, compiles this annual list of the 100,000 most influential researchers globally. The ranking is based on 22 major fields and 174 subfields, with data sourced from the Scopus database. Researchers are evaluated based on their Composite Score, which reflects their research productivity, citation impact, and other key indicators of academic influence.
Ranking of 2% of the world’s researchers in the Kurdistan Region and Iraq
At the level of the Kurdistan Region:
Single-year results: A total of 44 researchers, from 19 public and private universities across the Kurdistan Region, were ranked among the world’s top 2% scientists. Of these, 11 are faculty members at the University of Sulaimani (3 from the College of Engineering).
Entire career results: 7 researchers, from 4 universities in the Kurdistan Region, were ranked based on their entire career research. Among them, 3 are from the University of Sulaimani (1 from the College of Engineering).
At the National (Iraq) Level:
Single-year results: Across Iraq, 208 researchers from 67 public and private universities were recognized for their single-year research contributions. Of these, 11 are from the University of Sulaimani (3 from the College of Engineering).
Entire career results: 47 researchers from 22 universities in Iraq were ranked based on their career-long research, including 3 from the University of Sulaimani (1 from the College of Engineering).
We are extremely proud of our faculty members for their contributions to the global scientific community and for representing our institution at such a high level.
Read more at the following links:
KRI and Iraqi Universities with Scientists Ranked in the World’s Top 2%
زانکۆی سلێمانی سەرکەوتنێکی مەزن لەسەر ئاستێکی جیهانی بەدەست دەهێنێت
١١ مامۆستای زانکۆی سلێمانی ناویان چووەتە ناو ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهان
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاریەوە پیرۆزباییەکی زۆر گەرم ئاڕاستەی بەڕێزان (پ.د. ئازاد عبدالقادر محمد، پ.ی.د. احمد صالح محمد ، د. هێمن یونس احمد) دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و زیاتریان بۆ دەخوازین کە ناویان هاتووە لە ناو لیستی ٢٪ ی توێژەرانی جیهان
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی زانکۆی ستانفۆرد کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤دا بڵاوکراوەتەوە، ٣ مامۆستای کۆلێجی ئەندازیاری لە ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهاندان لە بوارە زانستییەکانی خۆیاندا
هەموو ساڵێک، زانکۆی ستانفۆرد، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (ئێڵسڤییەر) و بەپشتبەستن بە داتابەیسی (سکەوپەس)، کاریگەرترین (١٠٠،٠٠٠) توێژەری جیهان دەستنیشان دەکات و پۆلێنیان دەکات بەسەر ٢٢ بواری سەرەکی و ١٧٤ بواری لاوەکیی زانستیدا. دەستنیشانکردنی توێژەرەکانیش پشتبەستە بە نمرەی پێکهاتەیی (کۆمپەزت سکۆر) بەدەستهاتووی توێژینەوەکانیان
ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
ئەنجامی یەک ساڵ: ٤٤ توێژەر، کە لە ١٩ زانکۆی حکومی یان تایبەتی جیاجیای هەرێمی کوردستان مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ١١ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین، کە ٣ مامۆستایان لە کۆلێجی ئەندازیارین
ئەنجامی درێژاییی ژیانی ئەکادیمیی توێژەران: ٧ توێژەر، کە لە ٤ زانکۆی حکومی یان تایبەتی جیاجیای هەرێمی کوردستان مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ٣ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین، کە ١ مامۆستایان لە کۆلێجی ئەندازیاریە
لەسەر ئاستی عێراق
ئەنجامی یەک ساڵ: ٢٠٨ توێژەر، کە لە ٦٧ زانکۆی حکومی یان تایبەتی جیاجیای سەرتاسەری عێراقدا مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ١١ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین، کە ٣ مامۆستایان لە کۆلێجی ئەندازیارین
ئەنجامی درێژاییی ژیانی ئەکادیمیی توێژەران: ٤٧ توێژەر، کە لە ٢٢ زانکۆی حکومی یان تایبەتی جیاجیای سەرتاسەری عێراقدا مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژماەیەش، ٣ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین، کە ١ مامۆستایان لە کۆلێجی ئەندازیاریە
بۆ زانیاری زیاتر کرتە لەم بەستەرانە بکە
زانکۆی سلێمانی سەرکەوتنێکی مەزن لەسەر ئاستێکی جیهانی بەدەست دەهێنێت
١١ مامۆستای زانکۆی سلێمانی ناویان چووەتە ناو ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهان
KRI and Iraqi Universities with Scientists Ranked in the World’s Top 2%
Following the assignment from the Deanship of the College of Engineering to direct the University of Sulaimani toward branding and international recognition, the Rector of the University of Sulaimani has approved the creation of official logos and branding guidelines for all colleges.
Under the supervision of Vice-Dean Dr. Chro Haider Ahmad, a team of engineers from the Architecture Department—including A. Rawand Abdulsami Fateh, A. Akar Kawa Qadir, A. Hawar Shawkat Karim, A. Yasser Mohammed Fakhri, and A. Haider Mohammed Amin—has been entrusted with the task of designing the logos for all colleges at the University of Sulaimani. Additionally, the team will prepare a comprehensive guide that will cover all necessary branding elements such as logo design, inscriptions, flags, and any related requirements to standardize the usage of these across events, official documents, and publications.
This initiative marks a significant step in unifying the visual identity of the university and enhancing its international recognition. The guide will help ensure consistency and professionalism in all representations of the university, both locally and internationally.
We extend our congratulations to the members of the committee for their efforts and contributions. We also thank the Deanship of the College of Education for their initiative in supporting this project.
Samples of the committee’s work can be viewed here:
لە پاش ڕاسپاردنیان لە لایەن ڕاگرایەتی کۆلێجمان بۆ دیزاین کردنی لۆگۆی تایبەت بە کۆلێجمان بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی زانکۆمان بەرەو براندینگ و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر (پ.ی.د. چرۆ حیدر احمد) و ئەندازیارانی بەشی تەلارسازی (ئە. ڕەوەند عبدالسمیع فاتح)، (ئە. ئاکار کاوە قادر)، (ئە. هەوار شوکت کریم)، (ئە. یسر محمد فخری)، (ئە. حیدر محمد امین) ڕاسپێدران بۆ دیزاینکردنی لۆگۆی سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆمان وە بۆ ئامادەکردنی ڕێبەرێک بۆ زانکۆ کە سەرجەم پێداویستی لۆگۆ و نوسراو و ئاڵای کۆلێجەکانی لەخۆگرتبێت وە هەروەها هەر پێداویستیەکی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە بە مەبەستی بە ستاندارد کردن و یەکخستن و ڕێکخستنی کڵێشەکان و لۆگۆ و ئاڵا لە بۆنەکان و نوسراوە فەرمیەکان و بڵاوکراوەکان بە مەبەستی زیاتر ئاڕاستەکردنی زانکۆمان بەرەو بە نێودەوڵەتی کردن و زیاتر ناساندنی جیهانی
دەستخۆشیمان ئاڕاستەی ئەندامانی لیژنەکە دەکەین و ئەرک و ماندوو بوونیان ڕەنگی داوەتەوە لە سەرجەم کۆلێج و بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆمان و شوێن دەستیان دیارە
هەروەها جێی خۆیەتی زۆر سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردە بکەین بۆ دەستپێشخەریەکەیان
نمونەی کاری لیژنەکە لێرەدا دەبینرێت
You are cordially invited to the final symposium of the DAAD-funded project, “Towards Earthquake Mitigation in Iraq: EMS-98 Adopted Vulnerability Assessment of Existing Buildings.” This event celebrates groundbreaking advancements in seismic resilience while fostering future collaborations and innovations for Kurdistan and Iraq.
The symposium will feature presentations on project objectives, field survey results, customized building assessment frameworks for Kurdistan, student experiences, capacity-building efforts, and innovative solutions for mitigating seismic hazards.
Join local and international experts, stakeholders, and researchers as we explore practical strategies for creating safer, more resilient communities.
Date: 07 January 2025
Time: 10:00 AM
Venue: Seminar Hall, College of Engineering, University of Sulaimani
ئەم سیمپۆزیۆمە خاڵێکی گۆڕانکارییە، کە تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتە گرنگ و نوێیەکان لە بواری بەرگەگرتنی بوومەلەرزە و ڕێگە خۆشدەکات بۆ هاوکاری و داهێنانی داهاتوو لە کوردستان وعێراق
ئامانجی ئەم بۆنەیە پێدانی زانیاریە سەبارەت بە ئامانجەکانی پڕۆژەکە، دۆزینەوەکانی، و ڕووپێوی مەیدانی، و شێوازەکانی هەڵسەنگاندنی تایبەت بە بیناکان لە کوردستان، لەگەڵ نیشاندانی ئەزموونی خوێندکاران، هاوکاری بۆ پەرەپێدانی تواناکان، و گفتوگۆ لەسەر چارەسەری داهێنەرانە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بوومەلەرزە
بەشداری بکەن لەگەڵ پسپۆڕانی ئەندازیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لایەنە پەیوەندیدارەکان و توێژەران بۆ دۆزینەوەی ستراتیژی کردەیی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی سەلامەتتر و بەهێزتر
بەروار: ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
کات: ١٠:٠٠ ی بەیانی
شوێن: زانکۆی سلێمانی ، کۆلێجی ئەندازیاری ، هۆڵی بۆنەکان
On the Occasion of World Philosophy Day
The College of Engineering at the University of Sulaimani is organizing a symposium in collaboration with the Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) and Halabja University under the Title:
The Impact of Artificial Intelligence on University Academic Knowledge: Future Challenges
Date: Tuesday, 26/11/2024
Time: 09:30 AM
Location: Seminar Hall, College of Engineering, University of Sulaimani
Note: Attendance is open to all.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی فەلسەفەوە
کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی کوردستانی بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى و زانکۆی هەڵەبجە، سیمپۆزیۆمێک ڕێک دەخات لە ژێر ناونیشانی
کاریگەریی زیرەکیی دەستکرد لەسەر زانکۆ – زانینی ئەکادیمیی: ئاڵنگارییەکانی داهاتوو
26/11/2024 سێ شەممە
09:30 AM :کات
شوێن: هۆڵی سیمیناری کۆلێجی ئەندازیاری – زانکۆی سلێمانی
سەرنج:هاتن بۆ هەموانە
We are pleased to invite you to an important workshop organized through a collaboration between the University of Sulaimani’s College of Engineering and Bauhaus University, Germany. This workshop will focus on the essential scientific principles needed to improve the resilience of houses and buildings in Iraq against earthquake forces by adopting the EMS-98 framework for assessing the vulnerability of existing structures.
The workshop is led by experts from both the University of Sulaimani and Bauhaus University and will delve into seismic vulnerability assessments and strategies to strengthen existing buildings in Iraq. A group of students from the Department of Civil Engineering at the University of Sulaimani has been assigned an integral role in this initiative. These students will conduct on-the-ground data collection on buildings in Sulaymaniyah, contributing to the seismic vulnerability assessment under the EMS-98 framework. Their efforts will provide vital insights into the resilience of Iraq’s infrastructure, helping to develop strategies to safeguard communities from the destructive effects of earthquakes.
Please note that this workshop is exclusively open to students from the College of Engineering, Department of Civil Engineering, University of Sulaimani.
Date: 7/10/2024
Time: 10:00AM – 1:00PM
Avenue: University of Sulaimani, College of Engineering, Seminar Hall
For more information, please stay tuned to the College of Engineering’s updates.
لەگەڵمان بن بۆ ۆرکشۆپێکی گرنگ بە هاوبەشی لە نێوان (زانکۆی سلێمانی -کۆلێجی ئەندازیاری و زانکۆی باوهاوسی ئەڵمانی ) كە لەلایەن کەسانی پسپۆر لە بوارەکەدا سەرپەرشتی دەکرێت لە هەردوو زانکۆی ناوبراودا ، وە تیایدا باس لە بنەما زانستیە گرنگەکان دەکەین بۆ باشتر کردنی خانوو و باڵەخانەکانی ناوخۆی عێراق دژ بە هێزی بوومەلەرزە بە پەسەندکردنی چوارچێوەی (ئی ئێم ئێس -٩٨ ) بۆ هەڵسەنگاندنی لاوازی خانوو باڵەخانەکانی ئێستا،
شانازی دەکەین بە پێکهێنانی گروپێکی خوێندکاران ، کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لەم دەستپێشخەرییەدا پێسپێردراوە. ئەم خوێندکارانە داتای بیناکانی سلێمانی کۆدەکەنەوە ، تێڕوانینێکی گرنگ بۆ هەڵسەنگاندنی لاوازی بە بەکارهێنانی چوارچێوەی (ئی ئێم ئێس – ٩٨) دابین دەکەن بۆ بیناکان، لە ژێر سەرپەرشتی کەسانی پسپۆر لە بوارەکە هەوڵەکانیان یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی ژێرخانی عێراق زیاتر خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە بوومەلەرزە
تێبینی/ بەشداری کردن لەم ۆرکشۆپە تەنها بۆ خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری /بەشی شارستانی ، زانکۆی سلێمانی دەبێت
بەروار: ٧/١٠/٢٠٢٤
کات: ١٠:٠٠ – ١:٠٠
شوێن: زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی ئەندازیاری، هۆڵی سیمینار
A collaborative workshop focusing on earthquake mitigation in Iraq was successfully organized by the College of Engineering at the University of Sulaimani in partnership with Bauhaus University, Germany, and with the participation of Tishk International University under the title of:
Towards earthquake mitigation in Iraq: EMS-98 adopted vulnerability assessment of existing buildings
The workshop centered on improving the resilience of buildings in Iraq, particularly in Sulaimani, against seismic activity using the EMS-98 framework for vulnerability assessment. The project is financially supported by the German Academic Exchange Service (DAAD).
The event commenced with an opening speech by Prof. Dr. Serwan Khorsheed, Dean of the College of Engineering. Prof. Dr.-Ing. Lars Abrahamczyk from Bauhaus University followed with a seminar emphasizing the significance of this project, referencing similar initiatives successfully conducted worldwide.
Additional seminars were delivered by M.Sc. Peshawa Luqman Hasan (Lecturer at Bauhaus University) and Dr. Brwa Hamah Saeed Hamah-Ali (Lecturer at the University of Sulaimani) under the following titles:
The workshop also marked the formation of a dedicated student group tasked with collecting data on houses and buildings in Sulaimani following the EMS-98 framework, a key step in assessing and mitigating seismic vulnerability.
The event concluded with a speech by Dr. Chro Haider, Vice Dean of the College of Engineering, who expressed gratitude to the participants and contributors for their valuable input and collaboration.
لە کۆلێجی ئەندازیاری وۆرکشۆپێک بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی (باوهاوس)ی ئەڵمانی و بە بەشداری زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بە سەرکوتوویی ئەنجامدرا، کە تیشکی خستە سەر بەرزکردنەوەی توانای خۆڕاگری بیناکان لە عێراق لە بەرامبەر بوومەلەرزە لە ژێر ناونیشانی
Towards earthquake mitigation in Iraq: EMS-98 adopted vulnerability assessment of existing buildings
کە تێیدا لە لایەن کەسانی پسپۆر لە بوارەکە لە هەردوو زانکۆ دا باس لە بنەماکانی ( ئی ئێم ئێس – ٩٨) بۆ هەڵسەنگاندنی لاوازی خانوو باڵەخانەکانی کرا بە گشتی و بەتایبەت تیشک خرایە سەر هەڵسەنگاندی خانوو و باڵەخانەکانی شاری سلێمانی لە بەرامبەر بوومەلەرزە . شایەنی باسە کە ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ڕێکخراوی (داد)ی ئەڵمانیەوە پاڵپشتی دارایی کراوە
سەرتای ۆرکشۆپەکە بە ووتەی بەڕێز(پ.د. سیروان خورشید) ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری/ زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد ولە پاشان سیمینارێک لە لایەن بەرێز (پ.د.لارس ئابراهامچی) لە زانکۆی باوهاوس پێێشکەش کرا کە تیایدا باسی لە گرنگی پرۆژەکە کرد و تیشکی خستە سەر ئەو پرۆژانەی کە پێشتر ئەنجامیان داوە لە چەند ووڵاتێکی جیهاندا
دواتر دوو سیمینار لەسەر بابەتەکە پێشکەشکرا لەلایەن بەرێزان ( پێشەوا لوقمان حەسن ) مامۆستا لە زانکۆی باوهاوس و (د. بڕوا حەمە سەعید) مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی بە ناونیشانەکانی
Seismic Hazard, Risk and the Empirical Approach to Earthquake Mitigation
Building Stock Survey:Techniques for Vulnerability Assessment of Existing Structures
دواتر پێکهێنانی گروپێکی خوێندکاران ڕاگەیەنرا کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لەم دەستپێشخەرییەدا پێسپێردراوە بۆ کۆکردنەوەی داتای خانوو و بالاخەناکانی شاری سلێمانی بە پێی ( ئی ئێم ئێس – ٩٨) پاشان کۆتایی هێنانی ۆرکشۆپەکە بە وتەی بەڕێز (د. چرۆ حەیدەر) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و سوپاسی بەشداربووان بوو
On Tuesday, August 6, 2024, a significant event took place at the College of Engineering, University of Sulaimani. In the presence of Dr. Zana Mahmood, Vice President for Scientific Affairs and Postgraduate Studies, Prof. Dr. Serwan Khorsheed, Dean of the College of Engineering, and Dr. Chro Haider, Assistant Dean of the College of Engineering, a notable number of faculty members from all departments attended a workshop led by Prof. Dr. Rafea Al-Suhili, a distinguished professor from City College of New York, USA. The purpose of the workshop was to introduce the ABET accreditation process to the College of Engineering.
ABET (Accreditation Board for Engineering and Technology) accreditation is a globally recognized standard for programs in applied science, computing, engineering, and engineering technology. The accreditation process is rigorous and ensures that a program meets the quality standards set by the profession for which it prepares its students.
ABET accreditation is a comprehensive process that ensures the quality and relevance of engineering programs. It involves thorough self-assessment, rigorous external review, and a commitment to continuous improvement. Achieving and maintaining ABET accreditation signifies that a program meets the high standards necessary to prepare students for successful careers in engineering.
This workshop marks a significant first step towards the accreditation of the College of Engineering at the University of Sulaimani, highlighting the institution’s dedication to excellence in engineering education.
ڕۆژی سێشەممە ٦/٨/٢٠٢٤، بۆنەیەکی بەرچاو لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو. بە ئامادەبوونی (پ.ی.د.زانا مەحموود) جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ی خوێندنی باڵا و (پ.ی.د.سیروان خورشید) ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و (پ.ی.د. چرۆ حەیدەر) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی هەموو بەشەکانی کۆلێج بەشدارییان لە وۆرک شۆپێکدا کرد بە سەرپەرشتی (پ.د. ڕافع ئەلسوهیلی) مامۆستا لە زانکۆی سیتی کۆلێج لە نیویۆرک لە ئەمریکا. مەبەست لە وۆرک شۆپەکە ناساندنی پرۆسەی باوەڕپێکردنی (ئەبێت) بوو بە کۆلێجی ئەندازیاری
باوەڕپێکردنی (ئەبێت – دەستەی باوەڕپێکردن بۆ ئەندازیاری و تەکنەلۆژیا) ستانداردێکی دانپێدانراوی جیهانییە بۆ پرۆگرامەکانی زانستی کارپێکراو، کۆمپیوتەر، ئەندازیاری و تەکنەلۆجیای ئەندازیاری. پرۆسەی باوەڕپێکردن دڵنیای دەدات لە کوالیتی ئەو بەرنامە و ئەو ستانداردانە کە دەوترێنەوە لە زانکۆکان، خوێندکار ئامادە دەکات بۆ کاری پیشەیی
باوەڕپێکردنی (ئەبێت) پرۆسەیەکی گشتگیرە کە دڵنیای دەدات لە کوالیتی و پەیوەندیدارێتی پرۆگرامەکانی ئەندازیاری. خۆهەڵسەنگاندنێکی ورد و پێداچوونەوەی دەرەکی و پابەندبوون بە باشتربوونی بەردەوام لەخۆدەگرێت
بەدەستهێنانی باوەڕپێکراوی (ئەبێت) ئەوە دەگەیەنێت کە پرۆگرامەکانی خوێندن ستانداردە بەرزەکانی پێویست بۆ ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ پیشەی سەرکەوتوو لە ئەندازیاریدا بەدی دەهێنن
ئەم وۆرک شۆپە یەکەم هەنگاوی بەرچاوە بەرەو باوەڕپێکردنی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی، تیشک دەخاتە سەر ئامادەیی زانکۆمان بۆ باشی لە خوێندنی ئەندازیاریدا
On Thursday, June 27, 2024, Professor Dr. Serwan Khorsheed Rafiq Zahawi, Dean of the College of Engineering at the University of Sulaimani, welcomed a high-level delegation from the Ministry of Water Resources of the Federal Government. The delegation was chaired by Dr. Wassam Khalaf Obaid, Director General of the National Center for Water Resources Management, and included several engineers and accompanying members, as well as Mrs. Niaz Ibrahim, Representative of the United Nations Food and Agriculture Organization (WFP) in Iraq.
The purpose of the delegation’s visit was to learn from the successful artificial swamp project for sewage treatment designed and supervised by an expert team from the College of Engineering. Initiated in early 2024, the project was completed in less than a month and is capable of treating 4,000 liters of sewage daily for the new campus of the University of Sulaimani. The treatment system achieves a 98.5% reduction in oil and grease and an 89.5% reduction in biological oxygen demand (BOD), significantly lowering other pollutants as well.
The technical team from the College of Engineering included Prof. Dr. Ako Rashed Hama, Prof. Dr. Zeren Jamal Ghafour, Mr. Burhan Saber Mohammed, Mr. Shvar Fares Aziz, and Dr. Zhino Khalid Mahmoud from the College of Environmental Sciences, under the supervision of Dr. Raman Qalandar, Coordinator of the Projects Department of the Presidency of the University of Sulaimani.
During the workshop, the delegation visited the project site and expressed their admiration for the project’s impressive results. They requested assistance to implement similar projects in other Iraqi provinces, particularly in Basra and Maysan. The workshop was deemed a success, highlighting the innovative capabilities and collaborative spirit of the College of Engineering.
پرۆفیسۆر (د. سیروان خورشید رفیق زەهاوی) ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی، لەمیانەی ئاراستەکردن و پێشکەشکردنی توانا مرۆیی و زانستیەکانیی مامۆستایان و ئەندازیاران و کارمەندەکانی کۆلێجەکەی بۆ بەرەوپێشبردن و خزمەتکردنی کۆمەڵگە و وڵات ، ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 27/6/2024 پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی فیدڕاڵ بەسەرۆکایەتی بەڕێز (د. وسام خلف عبید) بەڕێوبەری گشتی سەنتەری نیشتیمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی فیدراڵ وە کۆمەڵێک لە ئەندازیار و ئەندامە بەڕێزەکانی یاوەری وە هەروەها بەڕێز خاتوو (نیاز ابراهیم) نوێنەری نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ خۆراک
ئامانج لە سەردانی وەفدەکە بۆ سود وەرگرتن و لە نزیکەوە بینینی پرۆژەی زۆنگاوی دەستکرد بوو بۆ چارەسەریی ئاوی ئاوەڕۆ کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ دا دیزاین کردن و سەرپەرشتی جێبەجێکردنەکەی لە لایەن تیمێکی پسپۆری کۆلێجی ئەندازیاری ئەنجامدراوە و سەرکەوتووانە کارەکانی تەواو بوو لە ماوەی کەمتر لە مانگێک وە لە ئێستادا ڕۆژانە ٤٠٠٠ لیتر ئاوی ئاوەڕۆی کەمپەسی نوێی زانکۆی سلێمانی چارەسەردەکات بە ڕێژەی ٩٨.٥٪ بۆ چەوری و گریس و بە ڕێژەی ٨٩.٥ ٪ بۆ ئۆکسجینی باێۆلۆجی پێویست ئەستۆ بە سەرکەوتوانە ، هەروەها بە ڕێژەی بەرچاو بۆ بابەتە پیسکەرەکانی تر
شایەنی باسە ، تیمی تەکنیکی کۆلێجی ئەندازیاری پێکهاتبوو لە بەڕێزان (پ.ی.د. ئاکۆ ڕشید حمە) و (پ.ی.د زێڕین جمال غفور) و (م .ی. ئەندازیار برهان صابر محمد) و (م .ی. ئەندازیار شڤار فارس عزیز) وە هەروەها بەڕێز (د.ژینۆ خالد محمود) لە کۆلێجی زانستی ژینگە بە سەرپەرشتی بەڕێز (د. ڕامان قەلەندەر) ڕێکخەری بەشی پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی
شایەنی باسە ورکشۆپەکە سەرکەوتووانە ئەنجام درا و وەفدەکە سەردانی شوێنی پرۆژەکەیان کرد و سەرسام بوون بەو ئەنجامەی کە پرۆژەکە بەدیهێناوە و داوای یارمەتی و هاوکارییان کرد بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوشێوە لە پارێزگاکانی عێراق بەتایبەتی پارێزگای بەسرە و پارێزگای میسان کە کێشەی گەروەیان هەیە لە بەڕێوبردنی سەرچاوەکانی ئاو
On November 14, 2024, the College of Engineering at the University of Sulaimani commemorated the 240th anniversary of Sulaymaniyah – the cultural capital once known as the property of the Babans. The event was graced by the presence of the Dean, Vice Dean, faculty members, staff, and students, who made the celebration vibrant and memorable.
The occasion highlighted the vital role of students and young people in shaping Sulaymaniyah’s future. Their passion, creativity, and dedication were emphasized as the driving forces behind creating a flourishing environment for culture, education, and opportunities. Together, the participants reaffirmed their commitment to building a thriving Sulaymaniyah.
ڕۆژی ٢٠٢٤/١١/١٤ (یادی سلێمانی) بە ئامادەبوونی ڕاگر و جێگری ڕاگر و دکتۆر و مامۆستایان و ستاف و خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری یادی (٢٤٠)ەمین ساڵیادی (سلێمانی ) پایتەختی ڕۆشنبیری بەرز ڕاگیرا، لەم ڕۆژەدا خوێندکارە بەهرەمەندەکانی کۆلێجی ئەندازیاری بە چەند چالاکییەک ئەم بۆنەیەیان ڕەنگین تر کرد
لەبیرمان بێت ئەوە خوێندکار و گەنجانن کە چارەنووسی لە قاڵب دەدەن. خولیا و داهێنان و پابەندبوونتان دەبێتە هێزی بزوێنەری سەرکەوتنمان. پێکەوە دەتوانین ژینگەیەکی گەشەسەندوو دروست بکەین کە کەلتوور و پەروەردە و دەرفەت تێیدا گەشە بکات و پێکەوە سلێمانییەکی گەشەسەندوو بنیات بنێین
On Wednesday, October 30, third-year architecture students embarked on an educational field trip to the Sulaimani Heights residential complex as part of their “Architectural Design and Critique I” module.
The visit began with a brief orientation by the project’s engineering team, who introduced the students to key aspects of the development. Students then toured the upper floors of one of the buildings under construction, allowing them to observe the real-time construction process and witness architectural drawings coming to life.
Throughout the visit, students gained insight into the structural functionality of high-rise building cores, the purpose of utility shafts, fire escapes, and the spatial organization of various apartment layouts. This hands-on experience provided valuable practical knowledge to complement their classroom learning.
We extend our sincere thanks to the Sulaimani Heights staff for their cooperation and support in making this educational visit possible.
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ ی تشرینی یەکەم، خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی تەلارسازی، لە چوارچێوەی وانەی “دیزاین و ڕەخنەی تەلارسازی”، دەستیان بە گەشتێکی مەیدانیزانستی کرد بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەرزاییەکانی سلێمانی
سەردانەکە بە ڕێنماییەکی کورت لەلایەن تیمی ئەندازیاری پڕۆژەکەوە دەستیپێکرد، کە خوێندکارانیان بە لایەنە سەرەکییەکانی پرۆژەکە ناساند. پاشان خوێندکاران گەشتیان بە نهۆمەکانی سەرەوەی یەکێک لەو تەلارانەی کە لە قۆناغی دروستکردندا دەست پێ کرد، کە تیایدا چاودێری پرۆسەی بیناسازییان کرد لە باڵەخانەکەدا
بە درێژایی سەردانەکە، خوێندکاران ئاشنا بووون بە گرنگی و کارایی پێکهاتەی ناوەکی بینا بەرزەکان، ئامانجی شەفتە خزمەتگوزارییەکان، چۆنیەتی دەربازبوون لە ئاگرکەوتنەوە و ڕێکخستنی ژوورەکانی شوقەکان و نەخشەکانیان. ئەم ئەزموونە زانیاری پراکتیکی بەنرخی دابین کرد بۆ خوێندکارەکان بە مەبەستی بەستنەوەی کاری پراکتیکی بە فێربوونی ناو پۆلەکانیان
سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی ستافی بەرزاییەکانی سلێمانی دەکەین بۆ هاوکاری و پاڵپشتییان لە جێبەجێگەیاندنی ئەم سەردانە زانستییە
As part of the “Architectural Design & Methods II” module during the second semester, second-year architecture students in the Department of Architecture undertook a project to design a secondary school. The project challenged students to develop several concepts for a school situated on an 8,000-square-meter plot in Sulaimani. Each design included nine classrooms, various laboratories, a library, a cafeteria, a management department, and several other facilities.
Throughout the project, students demonstrated their ability to address and solve design problems while paying close attention to the artistic and aesthetic aspects of their ideas. The outcome was a range of successful projects that showcased the students’ creativity and problem-solving skills in educational architecture.
پرۆژەی وانەی (دیزاینی تەلارسازی و شێوازەکانی ٢) لە قۆناغی دووەم لە بەشی تەلارسازی بۆ وەرزی دووەم بریتی بوو لە پرۆژەی دیزاین کردنی قوتابخانەیەکی ناوەندی ، خوێندکارەکانی قۆناغەکە چەند کۆنسێپتێکیان دانا بۆ پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری هەشت هەزار مەتر دووجا لە ناو شاری سلێمانی . پرۆژەکە بریتی بوو لە قوتابخانەیەک کە لە نۆ پۆل پێكهاتبوو لەگەڵ چەند تاقیگەیەک و کتێبخانە و کافتریا و بەشی بەڕێوەبردن و چەند بەشێکی تر ، لەئەنجامدا خوێندکارەکان توانیان چەند پرۆژەیەکی سەرکەوتوو دیزاین بکەن، ئامانج لەم پرۆژەیە فراوان کردنی بیری خوێندکارە لەچۆنیەتی دەستپێکردنی دیزاین بۆ پرۆژەی قوتابخانە وە چۆنیەتی بیرکردنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژەکە لەهەمان کاتدا بایەخدان بەلایەنی هونەری و جوانی بیرۆکەکە.