CIVIL ENG. DEPARTMENT - GALLERY & ACTIVITIES

کۆرسێکی فێرکاری تایبەت بە بەرنامەی ئیتابس

posted August 03, 2019

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی شارستانیدا و بە هاریکاری بەڕێز ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، کۆرسێکی فێرکاری بۆ ماوەی یەک مانگ تایبەت بە بەرنامەی ئیتابس کرایەوە بۆ ٢٤ خوێندکاری قۆناغی چوارەم. کۆرسەکە بە سوپاسەوە لەلایەن ئەندازیاری بەئەزمون (زهیر موفق ولی)ەوە ووترایەوە. هەروەها بەناوی بەشەکەمانەوە دەست خۆشی لە (ئاڤێر عوسمان) نوێنەری گشتی خوێندکارانی کۆلێجەکەمان دەکەین بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەم کۆرسە.

ھەماھەنگی نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کوردستان لە سنە - ‎پێشبڕکێی پردی سپاگێتی

posted May 17, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

پاش ئەوەی لە ڕۆژی ۲۷/٤/۲٠۱۹ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و بۆ یەکەم جار پێشبڕکێی دروست کردنی پردی سپاگێتی لە نێوان زانکۆکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە ڕێکخرا، بەشی شارستانی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی توانیان بە بەشداری پێکردنی ۷ خوێندکار و بۆ یەکەم جار لە ئەنجام دانی ئەم چالاکیەدا بەشدارببن و تەنها نوێنەری هەرێمی کوردستان بن لە ناو ٤۹ گروپی جیاوازی زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا.

‎دەست خۆشی لە ئەندازیاری شارستانی کاک عادل مەولەوی ئەکەین، بەڕێوەبەری ڤیوپایۆنێر کە هۆکاری بەیەکەوە بەستنی هەردوو زانکۆ بوو.

دەست خۆشی لە مامۆستا (شعیب عبداللە محمد ) دەکەین کە وەک سەرپەرشتیار لە گەڵ خوێندکارەکانمان بەژداربووە.

‎وە سوپاسی ئەندازیاری کورد (شاباز احمد)دەکەین کە هاریکارمان بووە لە شاری سنە

گەشتی زانستی قۆناغی سێی بەشەکەمان بۆ بەنداوی دوکان

posted Apr 23, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

گەشتەکە بەسەرپەرشتی سێ مامۆستای بەڕێز بەڕێوە چوو ئەوانیش م. کاروان، م. کامەران و م. ووریا. سوپاس بۆ بەڕێزیان کە کاتی خۆیان بەم گەشتە دا. سوپاس بۆ ئیدارەی بەنداوی دوکان کە بەردەوام پێشوازی لە خوێندکارانمان دەکەن و ئاشنایان ئەکەن بە ووردەکاری بەنداوەکە.

سیمینارێکی تایبەت بە دیزانی بیناکان - ئیتابس - سەیڤ

posted Apr 13, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

ئیمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۱۳/٤/۲۰۱۹ سیمینارێکی تایبەت بە دیزانی بیناکان - ئیتابس - سەیڤ ( design bulidigs - etabs and safe) لە لایەن مامۆستای بە ئەزموونی بەشەکەمانەوە مامۆستا (سردار ڕشید) بە تایبەت بۆ خوێندکارانی بەشی شارستانی پێشکەشکرا.

لەسیمینارەکەدا کە ٥ کاتژمێری خایاند، دیزانی بینایەکی ۱۲ نهۆمی بە زانیاری تەواو و چڕ و پڕ بە ڕادەیەک کە خوێندکاران بتوانن بەرنامەی ئیتابس بەکار بهێنن و لە کاتی گونجاودا زیاتر پەرەی پێبدەن ڕوون کرایەوە.

جێگای باسە نوێنەرایەنی خوێندکارانی بەشەکەمان ڕۆڵی هەبوو لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەم سیمینارە.

بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمانەوە سوپاسی بێپایانمان ئاڕاستەی مامۆستا سەردار دەکەین کە سەڕەڕای سەرقاڵی بەهۆی خوێندنی دکتۆراکەیەوە ئەم کاتەی بەخشی بە خوێندکاران.


گەشتی زانستی قۆناغی چواری بەشەکەمان بۆ بەنداوی دوکان

posted Apr 11, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel image