WATER RESOURCES ENG. DEPARTMENT - GALLERY & ACTIVITIES

گەشتی زانستی

posted Feb 05, 2020
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

ئەمڕۆ ٥/٢/٢٠٢٠ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی بەڕێز د. نەوبەهار مامۆستای وانە گەشتێکی زانستیان ئەنجام دا بۆ پارکی مەولانا بۆ بینینی بەشەکانی سیستمی ئاودێریی پارکەکە و بینینی پڕاکتیکی شێوازی کارکردن ی سیستمەکە.

شایانی باسە پارکی مەولانا یەکێکە لەپارکەکانی شاری سلێمانی کە سیستمێکی ئاودێری نوێ و بەکۆنتڕۆل کارکدووی هەیە و یەکێکە لەپڕۆژەنایابەکانی ئاودێری لەشارەکەدا.

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان ئەندازیار دارەوان بۆهاوکاریی تەواو بۆ ڕیکخستنی گەشتەکە و سوپاس بۆ بەڕێزان کاک کەمال و کاک سەرکار کە هاوکارمان بوون لە ماوەی گەشتەکەدا.

پڕۆژەی چاندنی ٥٠٠٠ نەمام لە زانکۆی سلێمانی

posted Dec 22, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

بەشداریی مامۆستایانی بەشی سەرچاوەکانی ئاوی کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێز د. نەوبەهار وەک سەرۆکی لیژنەو بەڕێز م. کاروان وەک ئەندامی لیژنەو بەڕێزان م. هونەر و م. بورهان و م. شڤان وەک تیمی ڕووپێوی بە شداربوون لەپڕۆژەی چاندنی ٥٠٠٠ نەمام لە زانکۆی سلێمانی

بەشداریی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاولە هەڵمەتی نەمام چاندن

ڕۆژی دووشەممە ٢٥-١١-٢٠١٩ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکەمان بەسەرپەرشتی بەڕێزان مامۆستا بورهان و مامۆستا نیا بەشدارییان کرد لە هەڵمەتی ناشتنی ٥٠٠٠ نەمام لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ، شایانی باسە نەمام چاندنەکە وەک کارێکی خۆبەخشی و هەروەها وەک بەشدارییەک لە ژینگەپارێزی لە وانەکانی قۆناغی یەکەمی زانکۆیا دانراوە.


گەشتی زانستی

posted Nov 24, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

بە مەبەستی زیاترئاشنابونی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشەکەمان بە لایەنی پراکتیکی بەنداو و هایدرۆلیک سترەکچەروچۆنیەتی دروستکردنی،ڕۆژی ٢٠-١١-٢٠١٩ گەشتێکی زانستی بەسەرپەرشتی بەڕێزان کاک دکتۆر کاوە ومامۆستا ئالان سازکرا بۆ بەنداوی دێوانە کە ئێستا لە قۆناغی دروستکردندایە.

شایانی باسە لەم گەشتەدا خوێندکاران لەنزیکەوە ئاشنا بوون بە چەندین بەشی گرنگ لە بەنداو وەک spillway, Bottom outlet ،Stilling basin، riprap.

گەشتی زانستی

posted Nov 06, 2019
Carousel imageCarousel image

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦/١١/٢٠١٩ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بەسەرپەرشتی مامۆستای وانە ی (Design of Irrigation System ) بەڕێز د.نەوبەهار سەردانی پڕۆژەی هەواری شارییان کرد بەمەبەستی بینینی سیستمی ئاودێری پڕۆژەکە ولەلایەن لێپرسراوی بەشی ئاودێری بەڕێز کاک نەبەزەوە پێشوازی گەرمیان لێکراو وە لەلایەن بەڕیزان ئەندازیاران کاک ئۆژین وکاک شوان ەوە بە تێرو تەسەلی پێکهاتەکانی سیستمی ئاودێری پڕۆژەکە باسی لێوەکرا.زۆر سوپاس بۆ ئەندازیاران ی پڕۆژەکە و بە هیوای ئەوەی خوێندکاران سودمەندبووبن و ئاشنا بووبن بە بینینی سیستمی ئاودێری بەشێوەی پڕاکتیک.

ڕێزلێنانی بەڕێز دکتۆرنەوزاد

posted Oct 12, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel image

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12/10/2019 بەبەشداری سەرۆکی بەشی سەرچاوەکانی ئا و و ژمارەیەک لەمامۆستایان خەڵاتی ڕێزلێنان و دەستخۆشی پێشکەش کرا بە بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرنەوزاد عمر عبدالرحیم لەپای خزمەتی زانستی چەندین ساڵەی لەبەشیسەرچاوەکانی ئا و و ڕۆڵی لەبیرنەکراوی لە پێگەیاندنی چەندین خوێندکاری بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا.

بەهیوای لەش ساغی وتەمەن درێژی بۆبەڕێزیان.

پێشانگای پڕۆژەکانی قۆناغی چوارەم

posted Jun 26, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەشی ئاودێری و لیژنەیەکی تایبەت بەهەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان ئەمڕۆ ٢٦/٦/٢٠١٩ خوێنداکارانی قۆناغی کۆتایی هەستان بە نمایشکردنی کورتەی پڕۆژەکانیان بە شێوازی پۆستەر بۆ لیژنەی هەڵسەنگاندن و مامۆستایان.

پڕۆژەکان لە ٢٠ پڕۆژەی جیاواز پێک ھاتبوون لە بواری ئەندازیاری ئاو و خاک و کۆنکرێت و ڕێگەو بان .

بەهیوای داهاتوویەکی پڕشنگدار بۆ خوێندکارە ئازیزەکانمان

پێشوازی لە ئەندازیارانی کۆمپانیای ئینڤێنتی ئەڵمانی

posted Jun 12, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12-6-2019 سەرۆکی بەشی ئاودێری و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پسپۆڕی بواری ئەندازیاری ئاو پێشوازییان کرد لە لێپرسراو و ئەندازیارانی کۆمپانیای ئیڤێنتی ئەڵمانی کە پسپۆڕن لە بواری سیستمی پاککردنەوەی ئاو و بەمەبەستی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی سەردانی کۆلێژی ئەندازییان کردبوو.

بەشداریی پسپۆڕانی کۆلێژی ئەندازیاریی لە سیمیناری چارەسەری ئاوی پیسبوو لە شاری سلێمانی

posted Jun 11, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

ئەمڕۆ١١/٦/٢٠١٩ وەفدێکی کۆلێژی ئەندازیاریی کە پێکهاتبوو لە بەڕێز سەرۆکی بەشی ئاودێری د. هەڤین محمد و بەڕێزان د. یاسین ئەمین ود. ئومێد سەعید و د. نەوبەهار فەرەج بەشدارییان کرد لە سیمینارێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە شاری سلێمانی کە بە سەرپەرشتی بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری پارێزگار بۆ کاروباری هونەری و قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی تایبەت بە سێکتەری ئاو لەگەڵ کۆمپانیای ئینڤێنت لە دیوانی پارێزگا سازکرابوو.

بەشداری لەکۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بە توێژینەوەیەک لەسەربەنداوی دەربەندیخان

posted May 09, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel image

بەڕێزان مامۆستایانی بەشی ئاودێری د.ئومێد سەعید و د. کاوە زیدان وەهەروەها مامۆستای بەشی شارستانی د. یونس شيخاني وەبەهاوكاری بەڕێز بەڕێوەبەری بەنداوي دەربەنديخان كاك ڕەحمان خانی وئەندازيار سالار حمه كريم لەسێیەمین کۆبونەوەی بەنداوو بومەلەرزە لەلایەن ICOLD-European Working Group Dams and Earthquakes- لە ٧/٥/٢٠١٩ لە لشبۆنە پایتەختی پورتوگال . بەشداریان کرد بە توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەری بومەلەرزەكەي ١٢-١١-٢٠١٧ لەسەر بەنداوی دەربەندیخان

لەتوێژینەوەکەدا ئاماژەیان کرد بە سەلامەتی بەنداوی دەربەنديخان سەرەڕای نيشتن ودروستبوني درز لەبەنداوەکەدا كە بەپێ توێژینەوەکە سەرجەم درزەکان لەبەشی سەرەوەی بەنداوەکەن.

بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەو مامۆستا بەڕێزانە لەجێی ئەوان بەڕێز د.ڕەوەز کوردە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا ( پێشتر خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی زانکۆی سلێمانی ) وە توێژەر لە زانکۆی لیشبۆنە توێژینەوەکەی پێشکەش کرد

سوپاس و پێزانین بۆ خوێندکارانی دڵسۆز و بەئەمەک

posted Apr 27, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel image

بەمەبەستی پاکڕاگرتنی بەشەکەمان، گروپێک لە خوێندکارانی بەشەکەمان بڕیاریان داوە دڵسۆزانە و بەبەردەوامی و بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو هەستن بەپاککردنەوەی سەرجەم هۆڵ و ڕاڕەو وتەنانەت شوێنی دەستشۆرەکانیش.

ئێمە وەک سەرۆکایەتی بەش وسەرجەم مامۆستایان سەرەتا سوپاسی پەروەرشیارانی ئەم خوێندکارانە دەکەین کە توانیویانە بەو ئاستە بەرزە ڕۆڵەکانیان پەروەردە بکەن و هەستی پڕ ڕێزو خۆشەویستییمان هەیە بۆیەکەبەیەکەیان و جێی شانازیە بۆ بەشەکەمان کەلاوانی وادڵسۆزی تێدایە.

هیوادارین لەسەرجەم قۆناغەکانی ژیانیان سەرکەوتووبن...

خوایە وەتەن ئاواکەی کە ئەم لاوانەی تیایە:

نوها قاسم , نەرمین مراد , زەردەشت تۆفیق , فەرهاد خلیل , ئاسوودە سیروان , شاهیدە صڵاح , خەڵات ڕەمەزان , ئەدهەم برهان , لاڤە حسێن , محمد تەها , ساوێن عەدنان , ڕەهەند وشیار , زانا محمد , محمد شاهۆ , دێنێ دیار , هەژیرسیروان , ڤارین ئومێد , کەیوان ابراهیم ئەحمەد , دیمەن علی ، سۆزان حەسەن ، پەرژین عەزیز ، بەرهەم جمال ، مەبەست هێمن ،بینەرعمر ، محمد ئامانج ، شێنێ لوقمان ، ڕێباز عزیز ، مەبەست ئیبراهیم ، هاوبیر خەلیل ، میران ئیدریس ، یونس خەلیل

هاوکاریی زانستی بۆ کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی هەڵەبجە

posted Apr 25, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

بە ڕەزامەندی ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەشی ئاودێری ئەمڕۆ بەرواری 2019/04/25مامۆستایان و ئەندازیارانی تاقیگەئ فلود میکانیک پێشوازیان کرد لە خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی بیناکاری لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی هەڵەبجە، کە بە مەبەستی فێربوونی ئەنجامدانی چەند تێستێک لە تاقیگەکەمان سەردانیان کردبوو وە ئەم تێستانەی خوارەوەیان بۆ ئەنجامدرا:

1. Impact of Water Jet

2. Trajectory of a water Jet

3. A Hydraulic Jump within an open Channel.

دەستخۆشی لە مامۆستایان و ئەندازیارانی تاقیگەئ فلود میکانیک وهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی هەڵەبجە بەهیوای هەماهەنگی بەردەوام

گەشتی زانستی بەشی ئەندازیاری ئاودێری بۆ بەنداوی دوکان

posted Apr 03, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاری ئاودێری ئەمرۆ ٣\٤\٢٠١٩ ماموستایان و خوێندکاران سەردانی بەنداوی دوکانیان کردوە بەتایبەتى حاڵەتى سەرڕێژکردنی بەنداوی دوکان و بێڵماوس. لە سەردانەکەدا لە نزیکەوە ئاشنابوون بە حاڵەتى تێپەڕکردنی ئاو لە ڕێی بڵ ماوسەوە کە بۆ ماوەی ٦٠ ساڵە ئەمە دووەم جارە بەنداوەکە بەو جۆرە پڕبێت, و لەرێی بێڵ ماوسەوە ئاو تێپەڕبکات.

پێشوازی بەشی ئاودێری لە خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین

posted Feb 21, 2019
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 21/2/2019 سەرۆکایەتی بەشی ئاودێری و مامۆستایان و خوێندکاران پێشوازییان کرد لە خوێندکارانی بەشی بەنداوو سەرچاوەکانی ئاوو بەشی کارەبای کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین کەبەمەبەستی ئاشنابوون بە بەشەکەمان و خوێندکاران بۆ بینینی تاقیگەکان و هۆڵەکانی خوێندن و سیمینار سەردانیان کردبوو.

شایانی باسە لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانەوە پێشوازی شایستەیان لێکراو بەوردی ئاشنا کران بە بەشە سەرەکیەکانی بەشەکەمان.

تاقیگەی ڕووپێوی لەبەشی ئاودێری

posted Jan 21, 2019

بەشی ئەندازیاری ئاودێری لە کۆلێژی ئەندازیاری چەند تاقیگەیەک لە خۆ دەگرێت

یەکێک لەو تاقیگانەی کە لە بەشەکەماندا ھەیە تاقیگەی ڕووپێویە

بۆ زیاتر ئاشنابوون بە تاقیگەکە ھەوڵدراوە لەم کورتە ڤیدیۆیەی خوارەوە بە کورتی باسێک لە گرنگی تاقیگەی ڕووپێوی بکرێت لە بەشەکەماندا

گەشتی زانستی بۆ پڕۆزەی ئاوی هەڵەبجەی شەهید

posted Dec 11, 2018

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٢/١٠ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم بەسەرپەرشتی بەڕێزان مامۆستا وەزیرەو د.نەوبەهار هەستان بەئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ پڕۆزەی ئاوی هەڵەبجەی شەهید وە لەلایەن ئەندازیارانی پرۆژەکەوە پێشوازیان لێکراو سەرجەم بەشەکانی پرۆژەکەیان بەسەرکردەوە.

سوپاسی بەشی ئەندازیاری ئاودێری ئاڕاستەی بەڕێوەبەر بەڕێز کاک ئەلەند وبەڕێزان ئەندازیاران کاک عادل و کاک جوتیاردەکەین بۆهاوکاری و بەدەمەوەهاتنیان.

گەشتی زانستی

posted Dec 6, 2018

بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بون بە قۆناغەکانی سیستمی ئاودێری پێشکەوتوو : بەسەرپەرشتی بەڕێز د.نەوبەهار

خوێندکارانی قۆناغی چوار ڕۆژی سێشەممە ٤/١٢/٢٠١٨ سەردانی پڕۆژەی سیستمی ئاودێری بەرزاییەکانی سلێمانیان کرد ولەنزیکەوە و بە سەرپەرشتی بەڕیزان کاک حاجی ئەحمەد لە بەشی ئیدارە وهاوکارى ئەندازیاران کاک زریان و کاک شڤان بەشەسەرەکییەکانی پڕۆژەکەبەسەر کرایەوە.

بەناوی بەشی ئاودێرییەوە سوپاسی ئیدارەی بەرزاییەکانی سلێمانی دەکەین بۆ بەدەمەوەهاتنیان و هاوکارییان

گەشتی زانستی

posted Nov 20, 2018

بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بون بە قۆناغەکانی دیزاین و دروست کردنی بەنداو و چۆنیەتی جێبەجێکردنی وە بەسەرپەرشتی بەڕێزان د. کاوە زیدان و د. ئومێد سەعید و مامۆستا ئالان غەفور،خوێندکارانی قۆناغی چوارەم سەردانی پڕۆژەی بەنداوی دێوانەیان کرد ولەنزیکەوە بە کارەکانی جێبەجێکردنی بەنداوەکە بوون.

گەشتەکە بەهاوکاری ئەندازیار کاک ئیبراهیم ئەندازیارلە بەرێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو ئەندازیارانی بەڵێندەر بەڕێزان کاک شێرکۆ و کاک بڕیارئەنجام درا.

بەناوی بەشی ئاودێرییەوە سوپاسی بەڕێزیان دەکەین بۆ بەدەمەوەهاتنیان