NEWS & EVENTS

For Postgraduate News and Announcements, click HERE

بڵاوکردنەوەی کتێبی زانستی

posted Sep 14, 2022







کتێبی "ڕووپێوی پڕاکتیکی"

کتێبی زانستی "ڕووپێوی پڕاکتیکیPractical Surveying - "، بەرهەمی زانستیی سێهەمی بەڕێزمامۆستا ئەزمڕ شەوکەت زەنگەنەیە کە مامۆستای پسپۆڕی وانەی رووپێویی ئەندازیاری (Engineering Surveying)یە لە کۆلێجەکەماندا - کۆلێجی ئەندازیاری، زانکۆی سلێمانی. کتێبەکە (کە لە چاپخانەی ئاسیا لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە چاپدراوە) بە زمانی کوردی بۆ ئەندازیاران و تەکنیکاران و فێرخوازانی بوواری ڕووپێوی بەرهەم هێنراوە و وە بۆ یەکەم جارە کە کتێبێکی زانستی و ئاست بەرزی وەها لە بوواری ڕووپێوییدا بێتە ناو کتێبخانەی کوردیەوە.

کتێبەکە لە دوو بەش پێکهاتووە :

١- بەشی یەکەم، پێشەکیەکی کورتی تێۆریە کە پێکهاتەی هەشت بابەتە و لە ٤٤ لاپەڕەدا نووسراوەتەوە و ٦٨ نیگاری روونکردنەوەی لە خۆ گرتووە ،

٢- بەشی دووەم، کە بەشە سەرەکیەکەیەتی، لە ٣٢ وانەی پڕاکتیکی پێکهاتووە کە لە ١٧٨ لاپەڕەدا نووسراوەتەوە و ٢٨٠ نیگاری روونکردنەوەی لە خۆ گرتووە. بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی بابەتەکان، لە هەر شوێنێک پێویستی کردبێت نموونەی شیکار کراو هێنراوەتەوە . هەروەها، بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاددەی تێگەیشتن و زیاتر چوونە ناو بابەتەکانەوە و بەرفراوان کردنی ئاستی زانیاریی خوێنەر دەربارەیان، ١٩٠ پرسیاری شیکارنەکراویش هێنراونەتەوە.

دووا لاپەڕەکانی کتێبەکە تایبەتە بە فەرهەنگگۆکێک بۆ لێکدانەوەی وواتای ووشە و زاراوەی بەکارهێنراوی ناو کتێبەکە لە کوردییەوە بۆ هەردوو زمانی عەرەبی و ئنگلیزی .

بڵاوکردنەوەی کتێبەکە: کتێبخانەی دڵشاد - سلێمانی.

"وانە وتنەوە و کارنامە"

بەڕێز مامۆستا ئەزمڕ مامۆستای پسپۆڕی وانەی رووپێویی ئەندازیاری (Engineering Surveying) لە کۆلێجەکەماندا (کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی)، یەکەمجار لەساڵی ١٩٧٥وەک مامۆستای پسپۆڕی وانەی ڕووپێوی و نەخشەکاری لە زانکۆی سلێمانی دەستبەکاربوە. سەرەتا لە کۆلێجی کشتوکاڵ، مامۆستای هەر سێ وانەی ڕووپێویی و خاک ئەندازی و کارتۆگرافی بووە ئەمەش تا ساڵی ١٩٨٥، دوواترێش لە دووای سەرلەنوێ کردنەوەی زانکۆی سلێمانی لە شاری سلێمانی بە هەمان شێوە مامۆستای ئەو سێ وانەیە بووە لە ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٧. لە دووای سەرلە نوێ کردنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری لە شاری سلێمانی وەک مامۆستای پسپۆڕی وانەی ڕووپێوی لە کۆلێجی ئەندازیاری دەستبەکار بووە بە تایبەتی لە بەشی ئاودێری لە ساڵی ١٩٩٧ ەوە بێ دابڕان. ئەوەندەشی بواری بۆ ڕەخسابێت و داوای لێکرابێت لە زانکۆ و پەیمانگای دیکەش وەک مامۆستای پسپۆڕ، وانەی ڕووپێویی و کارتۆگرافی ووتووۆتەوە، لەوانە : کۆلێجی کشتوکاڵ لە زانکۆی سەلاحەددین (٢٠٠٥-٢٠٠٦)، پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی (١٩٧٨-١٩٨١، ٢٠١٠-٢٠١١)، بەشی جوگرافی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی سلێمانی (١٩٩٨-٢٠٠٢)، بەشی جیۆلۆجی کۆلێجی زانست لە زانکۆی سلێمانی (١٩٧٧-١٩٧٨) ، بەشی ئەندازیاری لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی (٢٠١٦-٢٠١٧)، ، بەشی ئەندازیاری لە زانکۆی ئێشک (٢٠١٧). هەروەها ، لە بوواری ڕووپێوی ئەندازیاریدا، سەرپرشتیاری خولەکانی ڕاهێنان بووە کە لە لایەن کۆلێجی ئەندازیاریەوە ئەنجام دراوە.

بەڕێز مامۆستا ئەزمڕ ئەم کتێب و نامێلکانەی بەرهەم هێناوە و چاپکراون:

١- کتێبی "ڕووپێوی پڕاکتیکی"، (Practical Surveying) کە لە دوو بەش پێکهاتووە: بەشی یەکەم پێشەکیەکی کورتی تێۆریە لە هەشت بابەت پێکهاتووە و بەشی دووەمیشی کە بەشە سەرەکیەکەیەتی، لە ٣٢ وانەی پڕاکتیکی پێکهاتووە. لە ساڵی ٢٠٢٢ لە چاپخانەی ئاسیا لە سلێمانی چاپکراوە.

٢- کتێبی (Lectures in Surveying) کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لە لایەن ه کۆلێجی ئەندازیاریەوە لە چاپدراوە بۆ خوێندکارانیان.

٣- کتێبێکی بەرفراوان لە بواری ڕووپێویدا لە ژێر ناوی ( Surveying: Theory, Practice and Computations) کە لە ٥٤٠ لاپەڕەدا نووسراوە و لە ساڵی ٢٠١٣دا لە دەرەوەی ووڵات لە چاپ دراوە و ژمارەیەکی بەرچاوی لە کتێبخانەی کۆلێجی ئەندازیاریدا دانراوە وەک تێکست بوک بۆ خوێندکارانی کۆلێج.

٤- نامێلکەی "امحاضرات فی المساحة المستویة – الجزء العملی" کە لە لایەن هەردوو کۆلێجی کشتوکاڵ و ئەندازیاریەوە (ساڵی ٢٠٠٥) لە چاپدراوە بۆ خوێندکارانیان. ئەمە جگە لەو مەلزەمە و پەڕە نوسراوانەی دیکە ی پەیوەست بە وانەکانی ڕووپێوی و زانستی نەخشەکاری و بابەتی خاکئەندازی (Surveying, Cartography, and Land Levelling)کە بەردەوام دراوە بە خوێندکاران بۆ کۆپی کردنیان.

لە ڕووی پڕاکتیکیشەوە بەڕێز مامۆستا ئەزمڕ سەرکارو سەرپەرشتیاری چەندین کاری ڕووپێویی ئەندازیاری ووردکار بووە ، بە مەبەستی دانانی خاڵەکانی کۆنترۆڵ و ڕووپێویی تۆپۆگرافی و نەخشەی کۆنتوری و بڕگەکانی درێژی و پانی پەیوەست بە پڕۆژە ئەندازیاریەکان، بۆ نموونە:

١- پڕۆژەی کارەبای " 132kv " دوکان-سلێمانی: کرداری ڕووپێوی و بڕگەکاری (Profile levelling) و دەستنیشان کردنی خاڵەکانی پێگەی بەشێک لە تاوەرەکان بە درێژیی ١١کم (ساڵی ١٩٧٧)،

٢- پڕۆژەی کارەبای " 132kv " سەنگاو- قەرەداخ بە شاخی سەگرمەدا: کرداری ڕووپێوی و بڕگەکاری بۆ بەشێک لەهێڵە پێشنیارکراوەکە (ساڵی ١٩٨٠)،

٣- پڕۆژەی (Mini –hydro project) لە سەرتەکی بەمۆ (ساڵی ٢٠٠٠)،

٤- کرداری ڕووپێوی وورد و چێک کردننەوەی خاڵە کانی کۆنترۆڵی ڕووبەرە خزەکەی لای ڕاستی بەربەستی دەربەندیخان (ساڵی ٢٠٠٠)،

٥- پڕۆژەی ئاوی دوکان: ڕووپێویی تۆپۆگرافی وورد و بڕگەی درێژی بۆ تێکڕای بۆری ئاوی قەشقۆڵی - تاسڵوجە ٤٤کم، تاسڵوجە- سلێمانی ٢١کم، تاسڵوجە- چەمچەماڵ ٤٥کم] (ساڵی ٢٠٠١)،

٦- پڕۆژەی کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی (ساڵی ٢٠٠١)،

٧- سایت پلانی کەمپی زانکۆی سلێمانی کۆن و دەوروبەری (ساڵی ٢٠٠٢ )،

٨- ڕووپێویی تۆپۆگرافی وورد و هەردوو بڕگەی درێژی و پانی بۆ ڕووباری زاب و دەوروبەری لە دامێنی "بەربەستی دوکان" ەوە بەرەو خوار تا ئاستی سپیڵوەیەکە.

٩- پڕۆژەکانی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری – کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی.

ئەمانە و گەلێک کرداری دیکەی ئەندازیاری پەیوەست بە درووست کردنی نەخشەو و پلانی ووردکار، دەستنیشان کردنی خاڵی سەنتەریی پڕۆژە لینیاریەکان، دابەزاندنی خاڵەکانی پڕۆژەکانی بیناکاری، ژمێرەکردنی قەبارەی زەویکاری، پڕۆژەکانی ڕێگە و بان و شەقامەکەن، تاد.

دوو ئەندازیاری دەرچووی بەشی شارستانی خەڵاتی پێشبڕکییەکی زانستی ڕێکخراوی DAAD ی ئەڵمانی دەبەنەوە

posted Jun 24, 2022

پڕۆژەیەکی قۆناغی چواری ئەمساڵی دەرچوانی بەشی شارستانی یەکەم بوو لە پێشبڕکێیەکی ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی لەسەر ئاستی هەموو عێراق. بڕیار وایە خوێندکارانی سەرکەتوو بانگهێشت بکرێن بۆ ئەڵمانیا بۆ بەشداری پێشبڕکێی فۆڵینگ وۆڵ لەسەر ئاستی جیهان کە هیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی پلەی یەکەمیان بۆ ئەخوازین.

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیارییەوە پیرۆزبای لە خوێندکارانی سەرکەوتوو (هێڤار حامید و ڕاژان سیامەند )، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەیان (د. ووریا عبدالفرج عبداللە)، و بەشی شارستانی ئەکەین. پیرۆز بێت لە خۆیان و خانەوادەکەیان.

پیرۆزبای و دەستخۆشیەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستای سەرپەرشتیاری پڕۆژە (د. ووریا عبدالفرج عبداللە) دەکەین کە بەردەوام و ماندوو نەناسانە هەوڵی داوە و پڕۆژەی ناوازەی پێشکەش کردووە.

دووبارە پیرزۆبێت و هیوادارین نمونەیان زۆربێت.

ئەندازیارێکی بەشی کارەبا لەلایەن Renewables Academy AG (RENAC)ی ئەڵمانیەوە بانگێشتکرا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا

posted Jun 14, 2022
Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

بەخشی محمد طاهر محمد لەساڵی ۱۹۹٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبوووە ، ساڵی ۲۰۱٦ زانکۆی سلێمانی بەشی ئەندازیاری کارەبای بە پلەی دووەم تەواوکردوە

لە ساڵی ٢٠١٩ بڕوانامەی Trainer of Trainer ی لەبواری وزەی خۆر بەپلەی یەکەم بەدەستهێناوە

ساڵی ۲۰۱۹ لە زانکۆی سلێمانی وەک (معید) دامەزراوە

لە ۱ی ۱۱ی ۲۰۲۱ پاش هەڵبژاردنی ۳۲ کەس لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی معیدەی بەشەکەمان بەخشی محمد طاهر محمد بۆ بەشداری کردن بۆ ماوەی 140 کاتژمێر لە خولی

Photovoltaic Systems Technology

ی ئەڵمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ Renac کە بەڕێوەدەبرا لەلایەن ئەکادیمیای

GIZ و BMZو European Union .

پاش ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوە سەرکەوتوانە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و یەکێک بوو لە یەکەمەکانی سەر ئاستی عێراق

دوای هەڵبژاردنی ۱٤ بەشداربوو لەسەر ئاستی عێراق وە تاکە بەشداربوو لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بانگێشتکرا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بۆ درێژەپێدان بەخولی ،

solar photovoltaic energy

توانی سەرکەوتوانە خولەکە تەواو بکات و بڕوانامە لەبواری وزەی خۆر بەدەستبهێنێت

مامۆستایەكی كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی لەلایەن زانكۆی كالیفۆرنیاوە گەورەترین خەڵاتی ئەندازیاری پێدەبەخشرێت

posted Apr 12, 2022

مامۆستایەكی كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی، لەلایەن زانكۆی كالیفۆرنیاوە گەورەترین خەڵاتی ئەندازیاری پێدەبەخشرێت، كە ساڵانە ئەو زانكۆیە پێشكەش بە داهێنەرانی دەكات لەبواری ئەندازیاریدا

د. سامان علی عبداللە مامۆستای كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی، لەلایەن زانكۆی كالیفۆرنیاوە گەورەترین خەڵاتی ئەندازیاری پێدەبەخشرێت، كە ساڵانە ئەو زانكۆیە پێشكەش بە داهێنەرانی دەكات لەبواری ئەندازیاری، هەمان كات لەسەر داهێنانەكانی لەبواری زانستی ئەندازیاری، د. سامان علی، ئەندامە لە چەندین لیژنەی تەكنیكی بۆ نوسینەوە و پێداچوونەوەی كۆد و ستانداردەكانی پەیمانگای كۆنكرێتی ئەمریكی (American Concrete Institute)، كە كۆد و ستانداردەكانی ئەم رێكخراوە بەكاردێن بۆ دروست كردنی بینا و باڵەخانەكان لە ئەمریكا و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بە كوردستان و عێراقیشەوە، بە تایبەتی كۆدی ACI 318 كە بە ناوبانگترین و بەربڵاوترین كۆدە كە بەكار دێت بۆ دیزاین و درووست كردنی باڵەخانەی كۆنكرێتی. لە ئێستادا ناوبراو گەنجترین ئەندام و تەنها كوردێكیشە لەو لیژنانەدا كە ئەندامی دەنگدەر و چالاكی حەوت لیژنەیە لە پەیمانگاكە

لینكی پەیوەست

1. لینكی فایلی پرۆگرامی خەڵاتەكان

https://www.concrete.org/Portals/0/Files/PDF/ACI_S22_AwardsProgram_Book.pdf

2. لینكی ناوی وەرگرانی خەڵاتەكە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە https://www.concrete.org/aboutaci/honorsandawards/awards/personalawards.aspx#youngmember

3. لینكی ڤیدیۆیی خەڵاتكراوان لەسەر پەیجی فەیسبووكی پەیمانگاكە https://fb.watch/c64y0Qe66Y/

4. لینكی بۆردی بەڕێوەبردنی پەیمانگاكە https://www.concrete.org/aboutaci/boardofdirection.aspx

بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپی زانستی لە کۆلێجی ئەندازیاری / بەشی تەلارسازی

posted Mar 30, 2022

ئەمڕۆ 30/3 بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر( د. رضا حسن ) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی وڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێجی ئەندازیاری و بەشی ، بەشی تەلارسازی زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی هەردوو بەشی تەلارسازی زانکۆکانی (تیشکی نێودەوڵەتی و جیهانی سلێمانی) وۆرکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد لەژێر ناونیشانی

( New Approaches for Architecture Design Process and Methods )

سەرەتای مەراسیمەكە د. (سیروان خورشید) ڕاگری كۆلێجی ئەندازیاری وتەیەكی پێشكەشكرد تێیدا گرنگی ئەم وۆركشۆپەی لەبواری تەلارسازیدا خستەڕوو ، پاشان سەرۆكی بەشی تەلارسازی باسی لەوەكرد كە چەندین سیمینارلەلایەن مامۆستایانی ئەو سێ زانكۆیەوە لەبواری تەلارسازیدا پێشكەشی ئامادەبووان دەكرێت.

ئەجێندای ئەم وۆرک شۆپە هاوبەشە زانستیە بریتییە لە بەشداری کردنی چەند مامۆستیەکی پسپۆر لە هەرسێ زانکۆی ناوبراو بە چەند سیمینارێکی زانستی لەبوارەکانی

(Architecture design Methods) و (Architectural Design Process)

هەروەها بەشداربوون و ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی تەلارسازی هەر سێ زانکۆی ناوبراو

ئامانج لەم وۆرکشۆپە بریتیبوو لە ئاڵوگۆڕی زانیاری تەلارسازی و ئاشنابوون و فراوان کردنی ژێرخانی زانیاری خوێندکارانی تەلارسازی لە سەرجەم زانکۆکان لە بواری پڕۆسەی دیزاینی تەلارسازی هاوچەرخ

دواتر لەڕێگەی پێشانگایەكەوە كارو چالاكی و پرۆژەكانی خوێندكارانی بەشی تەلارسازی نمایشكرابوون

Carousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel imageCarousel image

لە زانكۆی سلێمانی وۆركشۆپێك لەسەر كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا لەسەر سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان) بەڕێوە دەچێت

posted Feb 10, 2022

لە رۆژی 24 ی شوباتی 2022 لە زانكۆی سلێمانی وۆركشۆپێك بەڕێوە دەچێت لە ژێرناونیشانی

(كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەواو لەسەر سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان)

https://univsul.edu.iq/en/news/2422/34

چالاکی زانستی

posted Nov 15, 2021

بەشداریکردنی بەڕێز (پ.ی.د.کاوە زیدان)، مامۆستا لە بەشی سەرچاوەکانی ئاو / کۆلێجی ئەندازیاری، بە پوختەی توێژینەوەیەک کە لەگەڵ چەند مامۆستایەکی تری کۆلیج ئەنجامیان دابو وەک تاکە زانکۆی هەرێم لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەلامەتی بەنداو کە لەلایەن ڕێکخراوی APSU بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە 13 بۆ 14ی نۆڤەمبەری 2021 سازکرا لە پێگەی بەنداوی موصل بە بەشداری توێژەرانی عێراقی و ئەمریکی و كەنەدی وسویسری وسویدی و تورکی وئەردەنی وسوری.


https://www.researchgate.net/publication

چالاکی زانستی

posted Nov 11, 2021

مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاری شارستانی/کۆلێجی ئەندازیاری/ زانکۆی سلێمانی ، (د. سامان علی عبداللە) دیاریکرا وەک ئەندامی دوو لێژنەی سەرەکی نوسین و پەسند کردنی کۆدی ACI 318. ئەم کۆدە، کە لەلایەن پەیمانگای کۆنکرێتی ئەمریکی دەردەچێت، گەورەترین و بەربڵاوترین کۆدی دیزاینی بیناکردنە لە سەرتاسەری جیھان. شایانی باسە کە (د. سامان علی عبداللە) گەنجترین ئەندامە و یەکەم کوردیشە ببێتە ئەندام لە یەکێک لەو لیژنانەدا.

دەستنیشانکردنی ناوبراو لە پای ئەو بەشداری و خزمەتە زانستیانەیە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە چەندین لیژنەیتردا کردوویەتی لەوانە

ستانداردی ACI 369 بۆ ھەڵسەنگاندن و ڕێتڕۆفیت و بەھێزکردنی بینای کۆن

وە ACI 374 کە بەکار دێت بۆ Nonlinear Design ی بینای کۆنکرێتی.

بەناوی کۆلێجمانە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز (د. سامان علی عبداللە) ئەکەین و هیوای سەرکەوتن و پلەی باشتری بۆ ئەکەین لە داهاتوودا.

دوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی پێشەنگی كوردستانن

posted Oct 31, 2021

دوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی لە لایەن زانكۆی" ستانفۆرد"ی ئەمریكی، كە زانكۆییەكی ئاست بەرزە لەجیهاندا، بە باشترین مامۆستاو توێژەر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كراون، كە لەسەر ئاستی هەموو زانكۆكانی عیراق تەنها 16 مامۆستا هەڵبژێردراون ، كە 2 مامۆستایان لە زانكۆی سلێمانین.

بە شانازییەوە هەردوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. شجاع الدین بكر عزیز لە كۆلێجی زانست بەشی فیزیا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئەحمەد ساڵح محمد لە كۆلێجی ئەندازیاری بەشی شارستانی لە لایەن زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكییەوە، كە یەكێكە لە زانكۆ ئاست بەرزەكان لەسەر ئاستی جیهان و ئەمریكاش، وەك باشترین مامۆستاو توێژەر دەستنیشانكراون .

بەناوی ڕاگرایەتی و بەشەکانی کۆلێجمانەوە هیوای سەرکەوتن بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئەحمەد ساڵح محمد (لە كۆلێجی ئەندازیاری / بەشی شارستانی) دەخوازین.

https://univsul.edu.iq/en/news/2355/34