News

Viber Image 2024 11 04 18 34 51 628
5 November 2024

Deanery Honors Staff Member

On Monday, November 4, 2024, a ceremony was held at the College of Engineering’s Deanship in the presence of Prof. Dr. Sirwan Khurshid (Dean), Assistant Prof. Dr. Chro Haider (Assistant Dean), along with several teachers and staff members, to honor Mr. Dler Qadir Abdullah on his promotion to the scientific title of Assistant Lecturer.

On behalf of the College of Engineering, we extend our heartfelt congratulations to Mr. Dler. We hope that this new academic title will serve as a motivation for him to continue excelling in his scientific and administrative endeavors. We wish him further success in his career.

Mr. Dler received his bachelor’s degree in Kurdish from the College of Language in 1996, joined the College of Engineering as an employee in 2004, and later achieved his master’s degree in the same field.

 

 ڕێزلێنانی ڕاگرایەتی کۆلێج لە ئەندامێکی ستافی کۆلێج

ڕۆژی دووشەممە ، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، مەراسیمێک لە ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان خورشید (ڕاگر)، پ.ی.د. چرۆ حەیدەر (یاریدەدەری ڕاگر)، لەگەڵ چەند مامۆستا و فەرمانبەرێکی کۆلێج بەڕێوەچوو بۆ ڕێزلێنان لە بەڕێز دلێر قادر عەبدوڵڵا (لێپرسراوی هۆبەی خزمەتگوزاری) پاش بەدەستهێنانی نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر

بەناوی کۆلێجی ئەندازیارییەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کاک دلێر دەکەین، هیوادارین ئەم نازناوە ئەکادیمییە نوێیە ببێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە سەرکەوتن لە هەوڵە زانستی و کارگێڕییەکانیدا. هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لە ژیانیدا

کاک دلێر لە ساڵی ١٩٩٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی لە کۆلێجی زمان وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک فەرمانبەر پەیوەندی بە کۆلێجی ئەندازیارییەوە کردووە، دواتر بڕوانامەی ماستەری لە هەمان بواردا بەدەستهێناوە

Read More
Single Year 1
21 September 2024

Three College of Engineering Professors Ranked in Top 2% Worldwide

On behalf of the Deanship of the College of Engineering, we extend our heartfelt congratulations to Dr. Azad Abdulqadir Mohammed, Dr. Ahmed Saleh Mohammed, and Dr. Hemn Younis Ahmed for their exceptional achievement of being included in the prestigious list of the top 2% of researchers worldwide. This recognition is a testament to their dedication, outstanding research, and significant contributions to the field of engineering. We wish them continued success and greater accomplishments in the future.

According to the latest Stanford University report, released in mid-September 2024, these three esteemed professors from the College of Engineering at the University of Sulaimani have earned a place among the top 2% of researchers in the world.

Stanford University, in collaboration with Elsevier, compiles this annual list of the 100,000 most influential researchers globally. The ranking is based on 22 major fields and 174 subfields, with data sourced from the Scopus database. Researchers are evaluated based on their Composite Score, which reflects their research productivity, citation impact, and other key indicators of academic influence.

 

Ranking of 2% of the world’s researchers in the Kurdistan Region and Iraq

At the level of the Kurdistan Region:

Single-year results: A total of 44 researchers, from 19 public and private universities across the Kurdistan Region, were ranked among the world’s top 2% scientists. Of these, 11 are faculty members at the University of Sulaimani (3 from the College of Engineering).

Entire career results: 7 researchers, from 4 universities in the Kurdistan Region, were ranked based on their entire career research. Among them, 3 are from the University of Sulaimani (1 from the College of Engineering).

At the National (Iraq) Level:

Single-year results: Across Iraq, 208 researchers from 67 public and private universities were recognized for their single-year research contributions. Of these, 11 are from the University of Sulaimani (3 from the College of Engineering).

Entire career results: 47 researchers from 22 universities in Iraq were ranked based on their career-long research, including 3 from the University of Sulaimani (1 from the College of Engineering).

We are extremely proud of our faculty members for their contributions to the global scientific community and for representing our institution at such a high level.

Read more at the following links:

KRI and Iraqi Universities with Scientists Ranked in the World’s Top 2%

زانکۆی سلێمانی سەرکەوتنێکی مەزن لەسەر ئاستێکی جیهانی بەدەست دەهێنێت

١١ مامۆستای زانکۆی سلێمانی ناویان چووەتە ناو ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهان

 

٣ مامۆستای کۆلێجی ئەندازیاری ناویان چووەتە ناو ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهان

بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاریەوە پیرۆزباییەکی زۆر گەرم ئاڕاستەی بەڕێزان (پ.د. ئازاد عبدالقادر محمد، پ.ی.د. احمد صالح محمد ، د. هێمن یونس احمد) دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و زیاتریان بۆ دەخوازین کە ناویان هاتووە لە ناو لیستی ٢٪ ی توێژەرانی جیهان

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی زانکۆی ستانفۆرد کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤دا بڵاوکراوەتەوە، ٣ مامۆستای کۆلێجی ئەندازیاری لە ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهاندان لە بوارە زانستییەکانی خۆیاندا

هەموو ساڵێک، زانکۆی ستانفۆرد، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (ئێڵسڤییەر) و بەپشتبەستن بە داتابەیسی (سکەوپەس)، کاریگەرترین (١٠٠،٠٠٠) توێژەری جیهان دەستنیشان دەکات و پۆلێنیان دەکات بەسەر ٢٢ بواری سەرەکی و ١٧٤ بواری لاوەکیی زانستیدا. دەستنیشانکردنی توێژەرەکانیش پشتبەستە بە نمرەی پێکهاتەیی (کۆمپەزت سکۆر) بەدەستهاتووی توێژینەوەکانیان

ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

ئەنجامی یەک ساڵ: ٤٤ توێژەر، کە لە ١٩ زانکۆی حکومی یان تایبەتی جیاجیای هەرێمی کوردستان مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ١١ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین، کە ٣ مامۆستایان لە کۆلێجی ئەندازیارین

ئەنجامی درێژاییی ژیانی ئەکادیمیی توێژەران: ٧ توێژەر، کە لە ٤ زانکۆی حکومی یان تایبەتی جیاجیای هەرێمی کوردستان مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ٣ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین، کە ١ مامۆستایان لە کۆلێجی ئەندازیاریە

لەسەر ئاستی عێراق

ئەنجامی یەک ساڵ: ٢٠٨ توێژەر، کە لە ٦٧ زانکۆی حکومی یان تایبەتی جیاجیای سەرتاسەری عێراقدا مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژمارەیەش، ١١ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین، کە ٣ مامۆستایان لە کۆلێجی ئەندازیارین

ئەنجامی درێژاییی ژیانی ئەکادیمیی توێژەران: ٤٧ توێژەر، کە لە ٢٢ زانکۆی حکومی یان تایبەتی جیاجیای سەرتاسەری عێراقدا مامۆستان، هەڵبژێردراون؛ لەم ژماەیەش، ٣ توێژەریان لە زانکۆی سلێمانین، کە ١ مامۆستایان لە کۆلێجی ئەندازیاریە

بۆ زانیاری زیاتر کرتە لەم بەستەرانە بکە

زانکۆی سلێمانی سەرکەوتنێکی مەزن لەسەر ئاستێکی جیهانی بەدەست دەهێنێت

١١ مامۆستای زانکۆی سلێمانی ناویان چووەتە ناو ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهان

KRI and Iraqi Universities with Scientists Ranked in the World’s Top 2%

 

Read More
Logo
19 September 2024

Design Team Tasked with Developing College Logos and Branding Guide

Following the assignment from the Deanship of the College of Engineering to direct the University of Sulaimani toward branding and international recognition, the Rector of the University of Sulaimani has approved the creation of official logos and branding guidelines for all colleges.

Under the supervision of Vice-Dean Dr. Chro Haider Ahmad, a team of engineers from the Architecture Department—including A. Rawand Abdulsami Fateh, A. Akar Kawa Qadir, A. Hawar Shawkat Karim, A. Yasser Mohammed Fakhri, and A. Haider Mohammed Amin—has been entrusted with the task of designing the logos for all colleges at the University of Sulaimani. Additionally, the team will prepare a comprehensive guide that will cover all necessary branding elements such as logo design, inscriptions, flags, and any related requirements to standardize the usage of these across events, official documents, and publications.

This initiative marks a significant step in unifying the visual identity of the university and enhancing its international recognition. The guide will help ensure consistency and professionalism in all representations of the university, both locally and internationally.

We extend our congratulations to the members of the committee for their efforts and contributions. We also thank the Deanship of the College of Education for their initiative in supporting this project.

Samples of the committee’s work can be viewed here:

لۆگۆی نوێی کۆلێجی پەروەردە

لیژنەیەکی دیزاین ڕاسپێردران بۆ پەرەپێدانی لۆگۆی کۆلێجەکان و ڕێبەری بە براند کردن لە زانکۆی سلێمانی

لە پاش ڕاسپاردنیان لە لایەن ڕاگرایەتی کۆلێجمان بۆ دیزاین کردنی لۆگۆی تایبەت بە کۆلێجمان بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی زانکۆمان بەرەو براندینگ و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر (پ.ی.د. چرۆ حیدر احمد) و ئەندازیارانی بەشی تەلارسازی (ئە. ڕەوەند عبدالسمیع فاتح)، (ئە. ئاکار کاوە قادر)، (ئە. هەوار شوکت کریم)، (ئە. یسر محمد فخری)، (ئە. حیدر محمد امین) ڕاسپێدران بۆ دیزاینکردنی لۆگۆی سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆمان وە بۆ ئامادەکردنی ڕێبەرێک بۆ زانکۆ کە سەرجەم پێداویستی لۆگۆ و نوسراو و ئاڵای کۆلێجەکانی لەخۆگرتبێت وە هەروەها هەر پێداویستیەکی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە بە مەبەستی بە ستاندارد کردن و یەکخستن و ڕێکخستنی کڵێشەکان و لۆگۆ و ئاڵا لە بۆنەکان و نوسراوە فەرمیەکان و بڵاوکراوەکان بە مەبەستی زیاتر ئاڕاستەکردنی زانکۆمان بەرەو بە نێودەوڵەتی کردن و زیاتر ناساندنی جیهانی

دەستخۆشیمان ئاڕاستەی ئەندامانی لیژنەکە دەکەین و ئەرک و ماندوو بوونیان ڕەنگی داوەتەوە لە سەرجەم کۆلێج و بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆمان و شوێن دەستیان دیارە

هەروەها جێی خۆیەتی زۆر سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردە بکەین بۆ دەستپێشخەریەکەیان

نمونەی کاری لیژنەکە لێرەدا دەبینرێت

لۆگۆی نوێی کۆلێجی پەروەردە

Read More
Screenshot 2024 09 17 153535
17 September 2024

Engineering Consultation Committee Meeting to Enhance Consultation Quality

On September 12, 2024, the Engineering Consultation Committee of the College of Engineering Consultation Bureau held an important meeting aimed at improving the quality of consultation work within the college and ensuring a fair distribution of tasks among staff, including professors and engineers.

During the meeting, the staff involved in Material and Structure Design reached a consensus that establishing a streamlined approach to their work was essential for better performance and output.

To achieve this, the committee decided to assign a team leader to each department. These team leaders will be responsible for overseeing the division of labor, ensuring that tasks are distributed fairly, and maintaining the highest standards in consulting deliverables.

This new organizational structure is anticipated to bring greater efficiency, improve accountability, and enhance the overall performance of engineering consulting services provided by the college

کۆبوونەوەی لیژنەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی کاری ڕاوێژکاری

ڕۆژی 12ی ئەیلولی 2024، لیژنەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری نوسینگەی ڕاوێژکاری کۆلێجی ئەندازیاری کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتی کارەکانی ڕاوێژکاری لە کۆلێجەکەمان و دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی کار لە نێوان ستافەکاندا، لەنێویاندا مامۆستایان و ئەندازیاران

لە کۆبوونەوەکەدا زۆربەی ستافی بەشداربوو لە دیزاینی کەرەستە و بیناسازیدا ، کە بەکۆمەڵ ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە دامەزراندنی ڕێبازێکی ڕێک و پێک زۆر گرنگە

بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارماندا بۆ هەر بەشێک سەرۆکی تیمێک دیاری بکەین. ئەم سەرکردانە بەرپرسیار دەبن لە سەرپەرشتیکردنی دابەشکردنی کارەکان، دڵنیابوون لەوەی کە هەموو ئەرکەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە تەرخان دەکرێن، و پاراستنی بەرزترین ستانداردی کوالیتی لە بەرهەمەکانی ڕاوێژکاریدا

پێشبینی دەکرێت ئەم پێکهاتە نوێیە کارایی زیاتر بهێنێتە ئاراوە و لێپرسینەوە باشتر بکات و ئەدای ڕاوێژکاری ئەندازیاری بەرز بکاتەوە

Img 3556

Read More
Img 20240830 Wa0023
2 September 2024

University of Sulaimani Advances Earthquake Mitigation Collaboration with Bauhaus University

A delegation from the College of Engineering at the University of Sulaimani, led by Prof. Dr. Serwan Khorsheed (Dean of the College of Engineering), along with Dr. Brwa Hamah Saeed (Lecturer), Dr. Ameer Mohammed Salih (Lecturer), Dr. Sardar Rashid Mohammad (Lecturer), Mr. Aso Akram (Coordinator of the Civil Engineering Department), and Mr. Khalat Qadir (MSc. Student in the Civil Engineering Department), recently visited Bauhaus University in Weimar, Germany. This visit is part of an ongoing collaboration between the two universities, focusing on the crucial project “Towards Earthquake Mitigation in Iraq: EMS-98 Adopted Vulnerability Assessment of Existing Buildings.”

Supported financially by the German Academic Exchange Service (DAAD) under the “Ta’ziz Short-Term Measure 2024” program, the project has been under development for over four months. Its primary goal is to assess and mitigate the seismic vulnerability of buildings in Iraq and the Kurdistan Region. During this visit, the team made significant progress, preparing the first and second drafts of a guideline for the project and establishing detailed plans for future implementation.

The University of Sulaimani delegation participated in a series of meetings, seminars, and workshops with their counterparts at Bauhaus University. A notable highlight was a seminar led by Dr. Brwa Hama Saeed, who presented the first draft of the guideline. The seminar was enriched by valuable feedback from participants, including Prof. Lars Abrahamczyk, Mr. Peshawa Luqman, and Mr. Baban Bapir of Bauhaus University, paving the way for future refinements.

Additionally, Prof. Dr. Serwan Khorsheed delivered a seminar that provided an in-depth introduction to the history, administrative structure, and scientific framework of the University of Sulaimani. His presentation aimed to foster a deeper understanding and enhance collaboration between the two institutions.

It is also noteworthy that Dr. Chro Haidar, Assistant Dean of the College of Engineering, played a pivotal role in the preparation of the project proposal, working closely with Bauhaus University staff from the very beginning.

 

ستافێکی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی باوهاوس لە ئەڵمانیا هاوکارن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بوومەلەرزە

ستافێک لە مامۆستایانی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ. د. سیروان خورشید – ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، د. بڕوا حمە سعید و د. ئەمیر محمد صالح و د. سەردار رشید – مامۆستا لە کۆلێجی ئەندازیاری، مامۆستا ئاسۆعبدللە – بڕیاردەری بەشی شارستانی، مامۆستا خەڵات قادر – خوێندکاری ماستەر لە بەشی شارستانی سەردانی زانکۆی باوهاوس لە شاری ڤایمەر لە وڵاتی ئەڵمانیایان کرد

لە درێژەی کارە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو زانکۆکە، چەندین کۆبونەوە و سیمینار و وۆرکشۆپ ئەنجام دران لەسەر پڕۆژەی

Towards Earthquake Mitigation in Iraq: EMS-98 Adopted Vulnerability Assessment of Existing Buildings

لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێوانەکردنی کورتخایەن (تەعزیز ٢٠٢٤) کە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگە بە هاوبەشی کاری لەسەر دەکرێت و لە لایەن ڕێکخراوی (داد) ی ئەڵمانی پشتگیری دارایی دەکرێت

پڕۆژەکە کار لەسەر (هەڵسەنگاندنی لاوازی بومەلەرزەزانی) دەکات بۆ خانوو و باڵەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. بۆ ئەو مەبەستە ڕەشنووسی یەکەم و دووەمی ڕێنماییەک ئامادە کرا و بڕیار لەسەر کاری داهاتوو وچۆنیەتی بە ئەنجام گەیاندنی درا

لە کۆتا کۆبوونەوەدا لەگەڵ بەڕێزان ( پ. د. لارس ئەبرەهامجزیک، مامۆستا پێشەوا لوقمان و مامۆستا بابان باپیر) لە ستافی زانکۆی باوهاوس، د. بڕوا حمە سعید سیمینارێکی پێشکەش کرد لەسەر ڕەشنووسی یەکەمی ڕێنمیاییەکە و ئامادەبووان بە تێبێنی و پێشنیارەکانیان ڕێنماییەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد

هەروەها بەڕێز د سیروان خورشید سێمینارێکی پێشکەش کرد لەسەر مێژووی زانکۆی سلێمانی و هەیکەلی ئیداری و زانستی زانکۆکە و ئامادەبووانی زیاتر بە زانکۆی سلێمانی ئاشنا کرد

شایەنی ئاماژە پێدانە کە بەڕێز (پ. ی. د. چرۆ حەیدەر- یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری) لە سەرەتاوە وەک بڕیاردەری پڕۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ ستافی زانکۆی باوهاوس بەشدار بووە لە ئامادەکردنی پرۆپۆزەڵی پڕۆژەکە

Read More
Whatsapp Image 2024 08 19 At 18.22.42 876709d4
19 August 2024

Joint Meeting between SCCI and College of Engineering on Solar Energy Plans

On August 18, 2024, a joint meeting took place between the Sulaimani Chamber of Commerce and Industry (SCCI) and the College of Engineering at the University of Sulaimani. The meeting was aimed at discussing a long-term plan for the production and increased use of solar energy resources in the region.

Attendees included members of the Executive Council of the Sulaimani Chamber of Commerce and Industry, Mr. Obaid Ahmad Sulaiman and Mr. Aram Baban, along with several key figures from the College of Engineering: Dean of the College, Professor Dr. Serwan Khorsheed, Head of the Electrical Department, Assistant Professor Dr. Jawan Satai Raafat, Assistant Professor Dr. Aso Raouf Majeed, and Mr. Dastan Tofiq.

The meeting fostered intensive discussions on the issues related to solar energy, including challenges, opportunities, and steps to take moving forward. Detailed plans were developed with the goal of ensuring a better future for the environment and more efficient use of electricity in the region.

Guidelines and actionable steps were presented, with the aim of promoting a bright future for solar energy production and utilization.

It is worth mentioning that the College of Engineering continues its tradition of collaborating with external entities on projects that serve the nation. The College has been proactive in taking the initiative for engineering projects that have long-term benefits and is grateful for the efforts of all parties involved in making this meeting a success.

کۆبوونەوەی هاوبەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆلێجی ئەندازیاری تایبەت بە وزەی خۆر

ڕۆژی 18ی ئابی 2024 کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا. ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پلانێکی درێژخایەن بوو بۆ بەرهەمهێنان و زیادکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی خۆر لە ناوچەکەدا.

ئامادەبووان بریتی بوون لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کاک عوبەید ئەحمەد سلێمان و کاک ئارام بابان، لەگەڵ: ڕاگری کۆلێژ، پرۆفیسۆر دکتۆر سیروان خورشید، سەرۆک بەشی کارەبا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.جوان ساتع ڕەعفەت، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاسۆ ڕەئوف مەجید، و مامۆستای یاریدەدەر داستان تۆفیق

کۆبوونەوەکە گفتوگۆی چڕ و پڕی لەسەر پرسەکانی تایبەت بە وزەی خۆر و پەرەپێدانی لەخۆ گرت، لەوانەش دەرفەتەکان و هەنگاوەکان بۆ بەرەو پێشبردن و پلانی ورد  بە ئامانجی دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ژینگە و بەکارهێنانی کاراتری کارەبای نوێبووەوە لە ناوچەکەدا، ڕێنمایی و هەنگاوە کردارییەکان خرانەڕوو، بە ئامانجی پێشخستنی داهاتوویەکی گەش بۆ بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی وزەی خۆر

شایەنی باسە کۆلێجی ئەندازیاری بەردەوامە لە نەریتی هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی لەسەر ئەو پڕۆژانەی کە خزمەت بە میللەت دەکەن. کۆلێج چالاک بووە لە دەستپێشخەری بۆ پڕۆژەی ئەندازیاری کە سوودی درێژخایەنیان هەیە و سوپاسگوزارە بۆ هەوڵەکانی هەموو لایەنە بەشداربووەکان لە سەرکەوتنی ئەم کۆبوونەوەیە

Read More
1 2 3 4
envelopephone-handsetmap-markerchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram