Dr. Ihsan Fethi Visits Khurmal Archaeological Mosque and School Reconstruction Site

News
12 May 2024

Date:

12 May 2024
Screenshot 2024 05 12 005903

Dr. Ihsan Fethi, a renowned Iraqi architect and cultural expert, recently visited the archaeological mosque and school site in Khurmal, currently undergoing reconstruction. Accompanied by Dr. Amjad Mohammed Ali, Chairman of the Advisory Committee of the project from the University of Sulaimani, as well as the Head of the Department and teaching staff of the Architecture Department at the College of Engineering, University of Sulaimani, Dr. Fethi’s visit provided valuable insights and feedback on the project, its design, documentation, and rebuilding process.

His positive opinion regarding the project serves as a significant motivation for the project staff and consultants, further validating the project’s direction and approach. Dr. Fethi’s visit can be seen as a form of endorsement for the project.

It is worth mentioning that the reconstruction of Khurmal’s archaeological mosque and school is supervised by the General Directorate of Endowments and Religious Affairs of Halabja province, with contributions from both Slemani and Halabja’s Antiquities and Heritage Directorate. The project is undertaken by View Pioneer, with financial support from local philanthropist Haji Abid Hawrami and his brothers, owners of Diwan Company, as a religious and national duty.

KCAC, View Group Consultant Engineering Bureau, and Consultant Mohammed Rauf Abdul Qadir are also providing consultation support for the project.

 

تەلارسازی ناودار (د. ئیحسان فەتحی) سەردانی شوێنەواری مزگەوت و قوتابخانەی خورماڵی کرد

د. ئیحسان فەتحی ،تەلارسازی بەناوبانگی عێراقی و پسپۆڕی بواری کەلەپوریی، سەردانی پڕۆژەی بونیادنانەوەی شوێنەواری مزگەوت و مەدرەسەی خوڕماڵی کرد کە لە ئێستادا لە قۆناغی بونیادنانەوەدایە. سەردانەکە بە یاوەری (د. ئەمجەد محەمەد عەلی قەرەداغی ، سەرۆکی لیژنەی ڕاوێژکاری زانکۆی سلێمانی لەسەر پڕۆژەکە) و بە میوانداری بەڕێزان ( سەرۆکی بەش و چەند مامۆستایەکی بەشی تەلارسازی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی) بەڕێوەچوو
سەردانی کردنی بەڕێز (د. ئیحسان فەتحی) و ڕای ئەرێنی بەڕێزیان لەسەر پڕۆژەکە و لەسەر دیزاین و ساغکردنەوەی بەڵگەنامە و دووبارە بونیادنانەوەی گڕوتینێکی تر ئەدات بەستافی کار و ڕاوێژکارانی پڕۆژەکە، ئەم سەردانە خۆی بۆخۆی جۆرێکە لە بڕوانامەی ڕاستاندن و پەسەندیی بۆ پڕۆژەکە

شایەنی باسە پڕۆژەی بونیادنانەوەی مزگەوتی شوێنەواری خوڕماڵ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری سلێمانی و هەڵەبجەوە سەرپەرشتی دەکرێت ، بە ڕاوێژکاری لیژنەیەکی تایبەتمەندی زانکۆی سلێمانی ، و کاری دیزاین و دۆزینەوە و ساغکردنەوەی بەڵگەنامەی دێرینی مزگەوتەکە و کێشانەوەی نەخشەکان لە لایەن کۆمپانیای ڤیو پایەنیرەوە لە ئەستۆگیراوە.

ئەرکی بنیادناوەی پرۆژەکە لەلایەن خێرخوازی ناوچەکە بەڕێز (کاک حاجی عابید هەورامی و براکانیەوە – خاوەنی کۆمپانیای دیوان) وەک ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانی لەئەستۆ گیراوە

هەروەها هەریەک لەم لایەنانە لە بوار و پسپۆڕی خۆیاندا هاوکاری پڕۆژەکەن

ڕێکخراوی KCA

 نوسینگەی ڤیوگروپ بۆ ڕاوێژکاری ئەندازیاری

نوسینگەی محەمەد ڕەئوف عەبدولقادر

 

More News

envelopephone-handsetmap-markercalendar-fullchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram