On Monday, November 4, 2024, a ceremony was held at the College of Engineering’s Deanship in the presence of Prof. Dr. Sirwan Khurshid (Dean), Assistant Prof. Dr. Chro Haider (Assistant Dean), along with several teachers and staff members, to honor Mr. Dler Qadir Abdullah on his promotion to the scientific title of Assistant Lecturer.
On behalf of the College of Engineering, we extend our heartfelt congratulations to Mr. Dler. We hope that this new academic title will serve as a motivation for him to continue excelling in his scientific and administrative endeavors. We wish him further success in his career.
Mr. Dler received his bachelor’s degree in Kurdish from the College of Language in 1996, joined the College of Engineering as an employee in 2004, and later achieved his master’s degree in the same field.
ڕۆژی دووشەممە ، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، مەراسیمێک لە ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان خورشید (ڕاگر)، پ.ی.د. چرۆ حەیدەر (یاریدەدەری ڕاگر)، لەگەڵ چەند مامۆستا و فەرمانبەرێکی کۆلێج بەڕێوەچوو بۆ ڕێزلێنان لە بەڕێز دلێر قادر عەبدوڵڵا (لێپرسراوی هۆبەی خزمەتگوزاری) پاش بەدەستهێنانی نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر
بەناوی کۆلێجی ئەندازیارییەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کاک دلێر دەکەین، هیوادارین ئەم نازناوە ئەکادیمییە نوێیە ببێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە سەرکەوتن لە هەوڵە زانستی و کارگێڕییەکانیدا. هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لە ژیانیدا
کاک دلێر لە ساڵی ١٩٩٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی لە کۆلێجی زمان وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک فەرمانبەر پەیوەندی بە کۆلێجی ئەندازیارییەوە کردووە، دواتر بڕوانامەی ماستەری لە هەمان بواردا بەدەستهێناوە
On February 13, 2025, the College of Engineering at the University of Sulaimani hosted students and teachers from Halgurd Secondary School, Darbandikhan as part of an educational visit.
Prof. Dr. Serwan Khorsheed, Dean of the College of Engineering, along with faculty members, warmly welcomed the visiting students and teachers. In a speech delivered at the conference hall, the Dean expressed his pleasure in hosting the students, referring to them as the essence of the future and encouraging them to pursue their academic dreams.
The teachers of Halgurd School expressed their gratitude for the warm reception, emphasizing the educational value of such scientific trips. They highlighted the importance of continued collaboration between the school and the university to inspire students toward higher education and innovation.
Following the reception, faculty members guided the students through various engineering laboratories, providing insightful explanations about different engineering disciplines and research activities.
The University of Sulaimani looks forward to fostering further educational partnerships and supporting young students in their academic journeys.
ڕۆژی ١٣ ی شوباتی ٢٠٢٥، کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی لە چوارچێوەی سەردانێکی زانستی، میوانداری قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی (ئامادەیی هەڵگورد – دەربەندیخان) ی کرد
پ.د.سیروان خورشید ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری لەگەڵ ئەندامانی فاکەڵتی بە گەرمی بەخێرهاتنی قوتابیان و مامۆستایانی سەردانکەریان کرد. لە وتارێکدا کە لە هۆڵی کۆنفڕانس پێشکەشی کرد، ڕاگری کۆلێج خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە میوانداریکردنی خوێندکاران، وەک جەوهەری داهاتوو ئاماژەی پێکردن و هانیدان بۆ بەدواداچوونی خەونە ئەکادیمییەکانیان
مامۆستایانی قوتابخانەی هەڵگورد سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی، جەختیان لەسەر بەهای زانستی ئەو جۆرە گەشتانە کردەوە. تیشکیان خستە سەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان قوتابخانە و زانکۆ بۆ بەرچاوڕوونی بەخشین بە خوێندکاران بەرەو خوێندنی باڵا و داهێنان
دوای پێشوازییەکە، ئەندامانی فاکەڵتی ڕێنمایی خوێندکارانیان کرد لە ڕێگەی تاقیگە ئەندازیارییە جیاوازەکانی ناو کۆلێج، ڕوونکردنەوەیەکی تێڕامانیان سەبارەت بە دیسیپلینە جیاوازەکانی ئەندازیاری و چالاکییەکانی توێژینەوە پێشکەش کرا
زانکۆی سلێمانی بە هیوای پەرەپێدانی هاوبەشی پەروەردەیی زیاتر و پاڵپشتیکردنی خوێندکارە گەنجەکانە لە گەشتە ئەکادیمییەکانیان
On February 18, 2025, 12th-grade students from Payam Mixed Secondary School, Ranya, visited the University of Sulaimani to explore the College of Engineering.
Prof. Dr. Serwan Khorsheed, Dean of the College of Engineering, warmly welcomed the students and teachers. In his speech, he emphasized the importance of such visits, encouraging students to strive for academic excellence as a path toward a brighter future for themselves and their country. He also expressed appreciation for the dedication of teachers, highlighting their role in guiding students toward success.
During the visit, students toured various departments and laboratories, gaining insights into the engineering disciplines and learning environment. They were accompanied by a group of university students, who shared their experiences and answered questions.
The University of Sulaimani extends its best wishes to the students and teachers of Payam School and looks forward to future educational collaborations.
بە مەبەستی گەشتی زانستی و ئاشنا بوون بە ژینگە و خوێندنی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی، بەرواری ١٨/٢/٢٠٢٥ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی خوێندنگەی ئامادەیی پەیامی تێکەڵاو/پەروەردەی ڕانیە، سەردانی زانکۆی سلێمانیان کرد
پ.د. سیروان خورشید ، ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری پێشوازیەکی گەرمی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد و لە ووتەیەکدا زۆر بە خێرهاتنی کردن و گرنگی ئەم جۆرە سەردانانەی زۆر بەرز نرخاند و هیوای خواست کە خوێندکاران لە خوێندنیاندا بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و سەڕەڕای هەمموو ئاڵەنگاریەکان بەردەوام بم لە هەوڵ و کۆشش و هیچ شتێک ساردیان نەکاتەوە لە بەردەوام بوون. هەروەها پێزانینی خۆی بۆ خۆبەخشی مامۆستایان دەربڕی، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ئەوان لە ڕێنماییکردنی خوێندکاران بەرەو سەرکەوتن و داوای لە خوێندکارانیش کرد کە سوود لە ڕینماییەکانیان وەربگرن و کە هەمیشە لەبەر بەرژەوەندی خوێندکارەکان هەوڵ دەدەن بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی خوێندن و توانایان. لە ئەنجامدا هەوڵ کۆششەکانمان لەبەرژەوەندی خودی خوێندکارەکان و شارەکانمان و نیشتمانمان دەبێت
لە میانی سەردانەکەدا، خوێندکاران گەشتیان بەناو بەشە جیاوازەکان و تاقیگە جیاوازەکانی کۆلێجدا کرد، زانیاریان لەسەرخوێندنی ئەندازیاری و ژینگەی فێربوونی بەدەستهێنا. لێرەدا کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێج لەگەڵیاندا بوون، کە ئەزموونەکانیان باسکرد و وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە
زانکۆی سلێمانی هیوای سەرکەوتن ئاراستەی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی پەیام دەکات و بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی هاوکارییە پەروەردەییەکانی داهاتووە
As part of its ongoing efforts to enhance collaboration with the public and private sectors, the University of Sulaimani held a key scientific meeting between the College of Engineering and a group of expert engineers specializing in energy. The meeting included representatives from the Kurdistan Region’s Ministry of Electricity and Ministry of Transport and Communications, both of which play a crucial role in shaping the region’s electricity sector.
Chaired by Prof. Dr. Serwan Khorsheed, Dean of the College of Engineering, the meeting brought together:
Key Objectives and Discussions
This strategic meeting aimed to strengthen research and infrastructure in the energy sector, focusing on:
Strengthening Academic and Industrial Ties
This meeting marks a significant step in fostering partnerships between academia, industry, and government institutions. By combining the University of Sulaimani’s research expertise with the technical knowledge of industry professionals, the initiative aims to drive progress in Kurdistan’s energy sector through innovation and sustainable development.
لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی زانکۆی سلێمانی و هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی گشتی و تایبەت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی زانستی گرنگ ئەنجام درا لە نێوان کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی و کۆمەڵێک لە ئەندازیاری شارەزا لە بواری ووزە لە وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خۆشبەختانە کاریگەریەکی ئەرێنیان هەیە لەسەر کەرتی کارەبا بە گشتی لە هەرێمی کوردستان. کۆبوونەوەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو پێشخستنی ژێرخانی وزە و تواناکانی توێژینەوەی هەرێم
بە سەرۆکایەتی پ.د. سیروان خورشید، ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، ئەندامانی کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. ئاسۆ ڕەئوف سەرۆکی ستافی پسپۆری لە تیمی توێژینەوەی زانکۆی سلێمانی
د. جوان ساطع، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەبا
د. ئاراز سابیر و مامۆستا هونەر بورهان تیمی ئەندیازیاری کارەبا لە زانکۆی سلێمانی
د. لوقمان مەحموود و مامۆستا یاسین حسن ئەندازیاری شارەزا لە وەزارەتی کارەبا
د. جەمال احمد ئەندازیاری شارەزا و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
گفتوگۆکان دەستپێشخەرییەکی ستراتیژییە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا، مۆدێرنکردنی تۆڕ، یەکخستنی وزەی نوێبووەوە، و گەشەپێدانی بەردەوام
دەرئەنجامە سەرەکییەکان و چوارچێوە هاوبەشەکان
١. گفتوگۆ کرا بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبا بە گشتی و ئاستی توێژینەوە بەتایبەتی، گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی کرا بۆ کارکردن لەسەر کۆمەڵێک توێژینەوەی لە بواری کەرتی کارەبا، ئەڵوگۆڕی بیرو ڕا کرا لە نێوان تیمی زانکۆی سلێمانی و ئەندازیارانی بە توانا لە بواری کەرتی ووزە
٢. تیشک خستنە سەر بەردەوامیی و مۆدێرنکردنی تۆڕی کارەبا
بەشداربووان ڕونکردنەوەیان دا لەسەر پلانی ئێستا و داهاتووی بە مۆدێرن کردنی گواستنەوەی کارەبا و تەکنەلۆژیای تۆڕی زیرەک، هەر لە یەکە بچوکەکانەوە تا بەشە گەورەکانی یەکەی کارەبا و چارەسەرەکانی هەڵگرتنی وزە بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان
٣. هاوکاری نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی زانیاری
زانکۆی سلێمانی پابەندبوونی خۆی بە هاوبەشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە، بانگهێشتی زانکۆ و ڕێکخراوەکانی تایبەتمەند لە سیستەمی وزە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەش، پرۆگرامی ڕاهێنان، و گواستنەوەی تەکنەلۆژیا. ئەم جۆرە هاوبەشییانە ئامانجیان ئەوەیە کە کوردستان وەک ناوەندێکی ناوچەیی بۆ داهێنانی وزە جێگیر بکەن
٤. نەخشەڕێگای پەرەپێدانی سیاسەت و ژێرخانی هەرێم
ئەندازیاران گفتوگۆیان دەربارەی دواین هەنگاوەکانی بەرەوپێش چوون و نوێکردنەوەی ژێرخانی کەرتی کارەبا کرد، و پلانە درێژخایەنەکانی کەرتی ووزە لە هەرێمی کوردستان باسکرا
کۆبوونەوەکە وەک کرانەوەیەکی پەیوەندی لەگەڵ کەرتی گشتی لە وەزارەتەکانی وەک وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و کەرتە تایبەتەکان لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا. وە جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندی ئەکادیمی و پیشەسازی و حکومی کرایەوە، بە کەڵک وەرگرتن لە توانای توێژینەوەی هاوبەش لە زانکۆی سلێمانی و شارەزایی و پسپۆڕی لایەنەکانی تر