On Monday, August 19, 2024, a seminar was conducted by Dr. Araz Sabir Ameen and presented to the College of Engineering’s Council at the University of Sulaimani. The seminar focused on the eligibility requirements and criteria outlined by the ABET Foundation for universities seeking accreditation of their curricula.
During the seminar, Dr. Araz highlighted the critical standards that must be met for a successful accreditation submission. These criteria are essential to ensuring that the College’s engineering programs adhere to the rigorous quality benchmarks set by ABET, which is recognized globally for maintaining high standards in applied science, computing, engineering, and engineering technology education.
The seminar served as an important informational session for the faculty and administration, guiding them on the necessary steps to prepare their programs for the accreditation process. The College of Engineering is committed to aligning its curricula with these requirements to ensure its programs are of the highest quality, thereby enhancing the academic and professional success of its graduates.
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی ئابی ٢٠٢٤، سیمینارێک لەلایەن (د. ئاراز سابیر ئەمین) بەڕێوەچوو و پێشکەشی ئەنجومەنی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی کرا. لە سیمینارەکە تیشک خرایە سەر مەرج و پێوەرەکانی شایستەیی کە لەلایەن دامەزراوەی (ئەبێت) داڕێژراون بۆ ئەو زانکۆیانەی کە بەدوای باوەڕپێکردنی مەنهەجەکانیاندا دەگەڕێن
لە میانی سیمینارەکەدا (د. ئاراز) تیشکی خستە سەر ئەو ستانداردە گرنگانەی کە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی باوەڕپێکراوی سەرکەوتوو جێبەجێ بکرێن. ئەم پێوەرانە زۆر گرنگن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پرۆگرامە ئەندازیارییەکانی کۆلێج پابەندن بەو پێوەرە توندانەی کوالیتی کە لەلایەن (ئەبێت) دانراون، کە لە ئاستی جیهانیدا ناسراوە بەهۆی پاراستنی ستانداردە بەرزەکان لە زانستی کارپێکراو، کۆمپیوتەر، ئەندازیاری و تەکنەلۆجیای ئەندازیاری
سیمینارەکە وەک دانیشتنێکی زانیاری گرنگ بوو بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج،بە مەبەستی ڕێنماییکردنیان لەسەر هەنگاوە پێویستەکان بۆ ئامادەکردنی بەرنامەکانیان بۆ پرۆسەی باوەڕپێکردن. کۆلێجی ئەندازیاری پابەندە بە هاوتەریبکردنی مەنهەجەکانی لەگەڵ ئەم مەرجانە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە بەرزترین کوالێتی پرۆگرامەکانی، بەمەش سەرکەوتنی ئەکادیمی و پیشەیی دەرچووانی بەرزتر دەبێت
On Tuesday, July 30, 2024, in the presence of the Dean and Vice Dean of the College of Engineering, members of the College Council, and some teachers from the Department of Architecture, a seminar was held to discuss a proposal for redesigning part of the deanship of the college. The session began with an expression of gratitude from the Dean of the College for the contributions of the Engineering Bureau of Bahramand. The seminar featured a presentation by Mrs. Alaa and Mr. Sadiq Moshir from the Engineering Bureau of Bahramand. Following the presentation, a scientific discussion took place to explore further development of the proposed design.
ڕۆژی ٣ شەممە بەرواری ٣٠/٧/٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج، و بەشێک لە مامۆستایانی بەشی تەلارسازی، سیمینارێک بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارێک بۆ دیزاینکردنەوەی بەشێک لە ڕاگرایەتی کۆلێج ئەنجامدرا. دانیشتنەکە بە دەربڕینی سوپاس و پێزانینی ڕاگری کۆلێج بۆ بەشدارییەکانی نوسینگەی ئەندازیاری بەهرەمەند دەستی پێکرد. لە سیمینارەکەدا بەڕێزان ئەندازیاری تەلارسازی خاتوو (ئالاء) و ئەندازیاری شارستانی کاک (سدیق موشیر) لە نوسینگەی ناوبراو هەستان بە پێشکەشکردنی پێشنیارەکەیان. لە سیمینارەکەدا گفتووگۆیەکی زانستیانە و ڕاگۆڕکێ ئەنجامدرا بە مەبەستی زیاتر برەودان و پەرەپێدانی دیزاینە پێشنیارکراوەکە.
The College of Engineering, in collaboration with Kamal Store Company, conducted a series of seminars focused on construction materials related to finishing and treatment.
The seminars featured two distinguished presenters: Dr Ferhad Rahim, a lecturer from the College of Engineering’s Civil Department, and Engineer Jutyar Mahmood, representing Kamal Store Company.
These seminars aim to bridge the gap between academia and the labour market, promoting knowledge exchange between theoretical and practical fields. As part of our ongoing commitment to this initiative, the College of Engineering will continue strengthening its relationship and coordination with the private sector. This collaboration is crucial in familiarizing our students with the latest materials emerging in the market.
کۆلێجی ئەندازیاری بە هاوکاری (کۆمپانیای کمال ستۆر) هەستا بە ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک سەبارەت بەو کەرەستە بیناسازیانەی تایبەن بە بواری تەواوکردن (فینیشینگ) و چارەسەرکردن (معالەجە)
لەم بۆنەیەدا دوو سیمینار پێشکەشکران لە لایەن بەڕێز (د.فەرهاد رحیم) مامۆستای کۆلێجی ئەندازیاری/بەشی شآرستانی و بەڕێز (ئەندازیار جوتیار محمود) وەک وێنەری کۆمپانیای ناوبراو
ڕێکخستنی ئەو جۆرە سیمینارانە لە پێناو زیاتر بەیەکەوە بەستنەوەی زانکۆیە وەکو ناوەندێکی ئەکادیمی بە بازاڕی کارەوە ، بۆ زیاتر ئاڵوگۆڕی زانست لە نێوان بواری (تیۆری و پراکتیکی)
وەکو کۆلێجی ئەندازیاری لە داهاتوودا هەوڵی زیاتری بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی کۆلێجەکەمان و کەرتی تایبەت دەدەین بۆ ئاشنابوونی زیاتری خوێندکارانمان سەبارەت بەو کەرەستە نوێیانەی دەکەونە بازاڕەوە
On Sunday, December 17, 2023, we were pleased to have a prominent expert in the field of civil engineering (Dr. Yasameen Al-Ameen) with us in the College of Engineering of the University of Sulaimani.
At the beginning, on behalf of the Dean of the College of Engineering and the members of the College Council, the Vice Dean of the College of Engineering (Dr. Chro Haider Ahmad) delivered a speech, in which she warmly welcomed the representative of Nottingham Trent University. She also expressed the pleasure of the College of Engineering and the University of Sulaimani for this joint activity and hoped to promote the relations between the two universities in the fields of engineering science and research.
Dr. Yasameen Al-Ameen then presented a brief introduction to Nottingham Trent University and the Civil Engineering courses provided at the University. Yasameen gave some examples of project-based learning and research activities conducted in the department, and then discussed possible collaboration opportunities between the University of Sulaimani and Nottingham Trent University.
Dr Yasameen Al-Ameen has a background in research and has been teaching Civil Engineering at NTU for 10 years. Yasameen studied for both her undergraduate and postgraduate Civil Engineering degrees at NTU where she was awarded her PhD for “Utilising novel materials in underground thermal energy storage systems”. Since then, she has presented her research at several conferences and published in peer-reviewed journals. Yasameen is a fellow of the Higher Education Academy and teaches structural analysis as well as engineering mathematics and energy modules. Yasameen has received multiple educational and industrial-sponsored awards throughout her time at NTU and was most recently awarded the NTU Vice Chancellors’ teaching excellence award in 2023.
ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک لە نێوان کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی و زانکۆی نۆتینگهام ترێنت
ڕۆژی ١ شەممە بەرواری ١٧/١٢/٢٠٢٣ زۆر پێخۆشحاڵ بووین بە ئامادەبوونی شارەزایەکی دیار لە بواری ئەندازیاری شارستانی (دکتۆرە یاسامین الامین) لەگەڵماندا لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی
پێش دەستپێکردنی زنجیرە سیمینارەکە بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێجەوە، جێگری ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری (دکتۆرە چرۆ حەیدەر ئەحمەد) وتارێکی پێشکەش کرد، کە تیایدا بەخێرهاتنێکی گەرمی نوێنەری زانکۆی نۆتینگهام ترێنتی کرد و هەروەها خۆشحاڵی کۆلێجی ئەندازیاری و زانکۆی سلێمانی دەربڕی بەم چالاکیە هاوبەشە و هیوای خواست کە برەو بدرێت بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو زانکۆ لە بوارەکانی زانست و توێژینەوە
پاشان دکتۆرە یاسامین سێ بابەتی سەرنجڕاکێ پێشکەش کرد. یەکەم: پێشەکییەک سەبارەت بە زانکۆی نۆتینگهام ترێنت. پاشان باس کردنی چەند نموونەیەک لە بواری فێربوونی بنەمادار بە پڕۆژە لە نۆتینگهام ترێنت ، وە دواتر چالاکی توێژینەوە لە زانکۆی نۆتینگهام ترێنت و برەودان بە پەیوەندیە هاوبەشەکان
دکتۆرە یاسامین خاوەن ئەزموونێکی زۆرە ، کە نزیکەی دە ساڵی تەرخانکردووە بۆ وانەوتنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەی پێشکەوتوو لە زانکۆی نۆتینگهام ترێنت
دکتۆرە یاسەمین الامین پێشینەی توێژینەوەی هەیە و ماوەی دە ساڵە وانە دەڵێتەوە لە کۆلێژی ئەندازیاری شارستانی . دكتۆرە یاسامین بۆ بەدەستهێنانی هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دکتۆرا لە زانکۆی نۆتینگهام خوێندوویەتی لەوێ دکتۆراکەی پێ بەخشراوە. و بە درێژایی ماوەی کارکردنی لە نۆتینگهام ترێنت چەندین خەڵاتی پەروەردەیی و سپۆنسەری پیشەسازی وەرگرتووە و لەم دواییانەشدا خەڵاتی باشترین وانەوتنەوەی لەلایەن جێگری سەرۆکی زانکۆی نۆتینگهام ترێنتەوە پێ بەخشراوە بۆ ساڵی ۲٠۲۳