On the occasion of World Philosophy Day, the College of Engineering at the University of Sulaimani, in collaboration with the Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) and Halabja University, organized a symposium titled “The Impact of Artificial Intelligence on University Academic Knowledge: Future Challenges.”
The symposium opened with a speech by the Dean of the College of Engineering, (Prof. Dr. Serwan Khorsheed), who emphasized the significance of addressing the implications of artificial intelligence (AI) on all aspects of life and academia.
Key speakers presented diverse perspectives on AI:
The symposium offered insightful discussions on the role of AI in shaping the future of education and the broader implications for humanity.
بە بۆنەى ڕۆژى جيهانى فەلسەفەوە، كۆلێجى ئەندازيارى زانكۆى سلێمانى بە هاوبەشى لەگەڵ (دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژینەوەى زانستى زانكۆى هەڵەبجە)، سيمپۆزیۆمى كاريگەرى زيرەكى دەستكرد لەسەر زانكۆ و ئەو ئاڵنگارييانەى كە لە داهاتوودا دێتە بەردەم پرۆسەى خوێندن پێشکەش كرد
سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە ووتاری ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری (پ.د. سیروان خورشید) دەستی پێکرد، بەڕێزیان ئاماژەی دا بە گرنگی ئەم جۆرە سیمپۆزیۆمانە بۆ زانکۆمان بەهۆی کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر سەرجەم کایەکانی ژیانمان ، هەر بەو هۆیەوە پێویستە ئێمەش خۆمانی لەگەڵدا ئاشنا بکەین، وەک کۆلێجی ئەندازیاریش لەو بارەیەوە گرنگی زیرەکی دەستکردمان بە هەند وەرگرتووە
دواتر، (پ. د. شوان کەمال) باسی ڕۆڵی زیرەکی دەستکردی کرد لە داهێنانی چارەسەری کەسیی و ئایندەی دۆزینەوەی دەرمان کرد. زۆرتر لە ڕووی زانستی پزیشکی و دەرمانەوە، تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەم زانستە تازەیە، بە تایبەت لە ڕووی گەشەکردنی دۆزینەوەی چارەسەری تازە و ناسینەوەی جۆرەکانی دەرمانی پزیشکی
پاشان، (پ.د. سەڵاح ڕەزا) و (د. حسێن ڕابی) کە پسپۆریان هەیە لە زانستی فیزیادا، باسی گرنگی و ئاڵنگارییەکانی پێشکەوتنی ( ئەی ئای) و فەلسەفەی زیرەکی دەستکردیان کرد لە ئایندەی مرۆڤایەتی و فیزیای تیۆری و ڕێگە فێرکارییەکانی بەکارهێنانی (چات جی پی تی) و (گۆگڵ کۆلاب) بۆ شیکارکردنی هاوکێشەکانی فیزیا
لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکاندا؛ (د. شکۆ عەلی) باسی مێژووی دروستبوونی ڕۆبۆت و کاریگەریەکانی ئەو شۆڕشی زیرەکی دەستکردەی کرد لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا. (د. نالی ئەدهەم) بارودۆخی زمانی کوردی لەسەردەمی زیرەکی دەستکرد پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. (د. ئازاد حەمە) لە ڕووی فەلسەفیەوە باسی ترسی زیرەکی دەستکردی لە ئایندەی مرۆڤایەتی کرد و تیشکی خستە سەر مەترسییەکانی ئەم لێشاوی زانیاریانە لەسەر شووناسی تاک و کاڵبوونەوەی لایەنە فەلسەفی و کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکان