Today, Wednesday, March 6, 2024, a workshop was held in the seminar hall of the College of Engineering in collaboration with the Sulaimani Construction Laboratory. The workshop was attended by relevant officials, university academic staff, engineers, personnel from concrete and steel factories, and students from engineering colleges.
The event commenced with a welcoming address by the Dean of the College, Prof. Serwan Khurshid Rafiq, who elucidated the purpose behind organizing the workshop. Following this, Mr. Fatih Abdullah, Director of Sulaimani Construction Laboratory, delivered a speech emphasizing the necessity of coordination between the College of Engineering and the public sector.
Subsequently, three seminars were presented by our academic staff, namely Dr. Brwa Hama Saeed, Dr. Ameer Mohammed Salih, and Dr. Sardar Rashid Mohammad. The participants engaged fervently in scientific discussions, delving deeply into the topics presented.
At the conclusion of the seminars, a panel session was chaired by the Dean of the college, during which participants had the opportunity to pose questions and engage in lively discussions on the seminar topics. All queries were addressed comprehensively by the academic staff. Additionally, several suggestions were put forward for future seminars.
In closing, the Sulaimani Construction Laboratory extended their gratitude to the College of Engineering and the seminar presenters through a letter of appreciation. On behalf of the College of Engineering, we extend a warm welcome to all participants and express our gratitude for their attendance. We look forward to continuing to organize such scientific seminars and assure all sectors, both public and private, of our commitment to resolving engineering challenges.
ئەمڕۆ چوار شەممە 06/03/2024 لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی ئەندازیاری بە هاوبەشی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی ۆرکشۆپێکیان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەیوەندیدار و مامۆستایانی زانکۆ و ئەندازیاران و ستافی کارگەکانی کۆنکرێت و ستیل و خوێندکارانی کۆلێجە ئەندازیاریەکان سازکرد
لەسەرەتادا بەڕێز ڕاگری کۆلێج (پ.د.سیروان خورشید) ووتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و هۆکاری ڕێکخستنی ئەم ۆرکشۆپەی ڕوونکردەوە، پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی سلێمانی (کاک فاتح عبداللە) ووتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەسەر پێویستی هەماگەنگی کۆلێجی ئەندازیاری و کەرتە حکومیەکان کردەوە
دوای پێشکەشکردنی ووتارەکان، پێشکەشکردنی سیمینارەکان دەستی پێکرد و سێ سیمینار پێشکەشکرا لە لایەن بەڕێزان مامۆستایانی کۆلێجی ئەندازیاری (د. بڕوا حمە سعید ، د. امیر محمد ، د. سەردار رشید)
سەرجەم بەشداربوون بە گڕوتینێکی زانستی و تامەزرۆییەوە بەشداریان کرد و بابەتەکانیش بە قوڵی باسکران. لە کۆتایی سیمینارەکانیشدا، پانێڵێک لە لایەن ڕاگری کۆلێجەوە سەرپەرشتیکرا و دەرگای پرسیار کرایەوە و گفتوگۆی چڕو پڕ ئەنجامدرا لەسەرجەم ئەو بابەتانەی لە سیمینارەکاندا ئاماژەی پێدرا وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان لە لایەن بەڕێزان مامۆستاکانەوە درایەوە. هەروەها کۆمەڵێك پێشنیار پێشکەشکرا بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و سیمیناری هاوشێوە بەردەوام بێت. هەر لە کۆتاییدا، لە لایەن تاقیگەی بیناسازی سلێمانیەوە، سوپاسنامە پێشکەش بە کۆلێجی ئەندازیاری و هەر سێ بەڕێزانی پێشکەشکارانی سیمینارەکان کرا
جارێکی تر بە ناوی کۆلێجی ئەندازیارییەوە ، بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربووان ئەکەین و خۆشحاڵبووین بە دیدارتان و بەڵێن ئەدەین لەسەر ئەنجامدانی ئەم سیمینارە زانستیانە بەردەوام بین، هەوڵ ئەدەین کێشە ئەندازیاریەکانی ووڵات لەم کۆبوونەوە زانستیانەدا گفتۆگۆی پێویستی لەسەر بکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ دابنرێت. لەم بارەیەوە، سەرجەم بەشەکانی کەرتی گشتی و تایبەت دەتوانن بۆ چارەسەری کێشە ئەندازیاریەکانیان پشت بە ستاف و ئەکادیمیانی کۆلێجی ئەندازیاری ببەستن.