For the “Building Materials” module, first-year architecture students were tasked with an assignment inspired by Sou Fujimoto’s exhibition: “Architecture Is Everywhere.” The assignment required students to create a mini model using random household materials available to them. This exercise aimed to encourage students to translate their designs into architecture, while also examining the impact of market material availability on architectural style and design. The objective was to foster an understanding of how resource constraints shape creative solutions in real-world architectural practice.
بۆ وانەی Building Materials, فێرخوازانی قۆناغی یەکی تەلارسازی هەستان بە دروستکردنی مۆدێلێکی بچووك لە کەرەستەی ماڵی جۆراوجۆری بەردەست بۆ دروستکردنی دیزاینێك و وەرگێڕانی بۆ تەلارسازی، مەبەستی ئەرکەکە لێکۆڵینەوە بوو لە کاریگەری بەردەستبوونی مەوادەکانی بازاڕ لەسەر شێوازی تەلارسازی و دیزاین، وە بەهێزکردنی تێگەیشتن لەوەی کە چۆن سنوورداربوونی سەرچاوەکان چارەسەری داهێنەرانە لە کرداری تەلارسازیی جیهانی ڕاستەقینەدا دروست دەکەن
For more examples of student work, please visit our Gallery page.
The final match of the Annual Engineering Football League was held today at the Football pitch of the College of Basic Education, in the presence of the Dean of the College of Engineering, Dr. Serwan Khurshid. The match featured the Civil Engineering team against the Architectural Engineering team and concluded with a decisive 5-0 victory for the Department of Civil Engineering.
Goal Scorers:
Ari, Chenar , Diyar , Aria , Asa
Assists:
Diyar , Ari (2), Chenar (2)
We extend our heartfelt thanks to the fans for their enthusiastic support, which added great energy to the game. Special appreciation goes to Mr. Shvan Zahir, who graciously volunteered to referee all the matches of the league with great success. Additionally, we acknowledge the hard work of the organizers, including Mohammed Mahdi (General Representative of Civil Engineering Students), Lazo Ari, Chenar Ismail, and Ahmed Hersh (Civil Engineering Coach).
ئەمڕۆ یاری کۆتایی خولی ساڵانەی ئەندازیاری لە یاریگای پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو ، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری (د. سیروان خورشید) ، لە نێوان هەڵبژاردەی بەشی ئاندازیاری شارستانی و هەڵبژاردەی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی، ئەنجامی یاریەکە بە سوودی بەشی ئەندازیاری شارستانی بە پێنچ گۆڵی بێ بەرامبەر بە کۆتا هات.
گۆڵەکانی شارستانی: ئاری ، چێنەر ، دیار ، ئاریا ، ئاسا
دروستکەر: دیار ، ئاری (٢) ، چێنەر (٢)
سوپاس بۆ هاندەرە خۆشەویستەکان بۆ ئامادەبوونیان و بەخشینی جۆش و خرۆشێکی زیاتر بە یاریەکە
سوپاس بۆ کاک شڤان زاهیر کە خۆبەخشانە ناوبژیوانی هەموو یاریەکانی خولەکەی بە سەرکەوتوویی کرد
سوپاس بۆ ڕێکخەرانی خولەکە کە زۆر پێوەی ماندووبوون
محمد مهدی (نوێنەری گشتی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی) ، لازۆ ئاری ، چێنەر اسماعیل ، احمد هێرش ( ڕاهێنەری بەشی شارستانی)
Dr. Ihsan Fethi, a renowned Iraqi architect and cultural expert, recently visited the archaeological mosque and school site in Khurmal, currently undergoing reconstruction. Accompanied by Dr. Amjad Mohammed Ali, Chairman of the Advisory Committee of the project from the University of Sulaimani, as well as the Head of the Department and teaching staff of the Architecture Department at the College of Engineering, University of Sulaimani, Dr. Fethi’s visit provided valuable insights and feedback on the project, its design, documentation, and rebuilding process.
His positive opinion regarding the project serves as a significant motivation for the project staff and consultants, further validating the project’s direction and approach. Dr. Fethi’s visit can be seen as a form of endorsement for the project.
It is worth mentioning that the reconstruction of Khurmal’s archaeological mosque and school is supervised by the General Directorate of Endowments and Religious Affairs of Halabja province, with contributions from both Slemani and Halabja’s Antiquities and Heritage Directorate. The project is undertaken by View Pioneer, with financial support from local philanthropist Haji Abid Hawrami and his brothers, owners of Diwan Company, as a religious and national duty.
KCAC, View Group Consultant Engineering Bureau, and Consultant Mohammed Rauf Abdul Qadir are also providing consultation support for the project.
د. ئیحسان فەتحی ،تەلارسازی بەناوبانگی عێراقی و پسپۆڕی بواری کەلەپوریی، سەردانی پڕۆژەی بونیادنانەوەی شوێنەواری مزگەوت و مەدرەسەی خوڕماڵی کرد کە لە ئێستادا لە قۆناغی بونیادنانەوەدایە. سەردانەکە بە یاوەری (د. ئەمجەد محەمەد عەلی قەرەداغی ، سەرۆکی لیژنەی ڕاوێژکاری زانکۆی سلێمانی لەسەر پڕۆژەکە) و بە میوانداری بەڕێزان ( سەرۆکی بەش و چەند مامۆستایەکی بەشی تەلارسازی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی) بەڕێوەچوو
سەردانی کردنی بەڕێز (د. ئیحسان فەتحی) و ڕای ئەرێنی بەڕێزیان لەسەر پڕۆژەکە و لەسەر دیزاین و ساغکردنەوەی بەڵگەنامە و دووبارە بونیادنانەوەی گڕوتینێکی تر ئەدات بەستافی کار و ڕاوێژکارانی پڕۆژەکە، ئەم سەردانە خۆی بۆخۆی جۆرێکە لە بڕوانامەی ڕاستاندن و پەسەندیی بۆ پڕۆژەکە
شایەنی باسە پڕۆژەی بونیادنانەوەی مزگەوتی شوێنەواری خوڕماڵ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری سلێمانی و هەڵەبجەوە سەرپەرشتی دەکرێت ، بە ڕاوێژکاری لیژنەیەکی تایبەتمەندی زانکۆی سلێمانی ، و کاری دیزاین و دۆزینەوە و ساغکردنەوەی بەڵگەنامەی دێرینی مزگەوتەکە و کێشانەوەی نەخشەکان لە لایەن کۆمپانیای ڤیو پایەنیرەوە لە ئەستۆگیراوە.
ئەرکی بنیادناوەی پرۆژەکە لەلایەن خێرخوازی ناوچەکە بەڕێز (کاک حاجی عابید هەورامی و براکانیەوە – خاوەنی کۆمپانیای دیوان) وەک ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانی لەئەستۆ گیراوە
هەروەها هەریەک لەم لایەنانە لە بوار و پسپۆڕی خۆیاندا هاوکاری پڕۆژەکەن
ڕێکخراوی KCA
نوسینگەی ڤیوگروپ بۆ ڕاوێژکاری ئەندازیاری
نوسینگەی محەمەد ڕەئوف عەبدولقادر
On Thursday, April 25, 2024, the Deanship of the College of Engineering conducted a meeting with the heads of the laboratories at our college.
During the meeting, the significant progress of the College of Engineering’s ranking in Iraq and Kurdistan was highlighted. Earlier this year, it was proudly announced that in the latest Shanghai rankings, the College of Engineering at the University of Sulaimani achieved a remarkable position, ranking between 400-500 globally. This achievement was the result of several factors, including research projects conducted by the college staff in collaboration with our laboratories.
Taking this opportunity, the Dean and Vice Dean of the College expressed their gratitude to the officials of the college laboratories. They appreciated the pivotal role played by the laboratories in enhancing the college’s standards and contributing to its improved global ranking.
Additionally, the meeting provided a platform to exchange views and suggestions aimed at enhancing the capacity of the laboratories. Discussions were focused on addressing the needs of the laboratories and resolving any existing shortcomings to further elevate the college’s academic and research capabilities.
ڕۆژی پێنج شەممە ، بەرواری ٢٥/٤/٢٠٢٤ ، ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری کۆبونەوەیەکی لەگەڵ لێپرسراوانی تاقیگەکانی کۆلێجمان ئەنجامدا.
سەرەتا تيشك خرايه سەر ئەو پێشكەوتنەى كۆلێجى ئەندازيارى كه بەدەستی هێناوە لەسەر ئاستى زانكۆكانى عێراق وكوردستان كه له دوايين ڕیزبەندی شانگهایدا كۆلێجى ئەندازيارى زانكۆى سلێمانى توانى له ڕیزبەندى ٤٠٠-٥٠٠ لەسەر ئاستی جيهان بەدەست بهێنێت كه بێگومان لێپرسراو و كارمەندانى تاقيگەكانى كۆلێج ڕۆلێكى بەرچاويان هەبووه لەم سەركەوتنە كه هاوكاربوون لە ئەنجامدانى چەندەها پرۆژه و توێژينەوه بە هاوکاری مامۆستایانى كۆلێج
هەر بەو بۆنەیەوە بەڕێز ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێج زۆر سوپاسی لێپرسراوانی تاقیگەکانی کۆلێجیان کرد وە پێزانینی خۆیان بۆ دەربڕین لە بەرامبەر ئەو ڕۆڵەی تاقیگەکان هەیانبووە لە پێشخستنی ئاستی کۆلێج و ڕانکینگی کۆلێج و ڕەخساندنی بواری زیاتری توێژینەوەی ئاست بەرزی زانستی .
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ڕا و سەرنج ئاڵوگۆڕ کران بە مەبەستی پێشخستنی توانای تاقیگەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان و پڕکردنەوەی هەر کەم و کورتیەک لە تاقیگەکاندا.