For the first time in Kurdistan’s university history, the University of Sulaimani’s College of Engineering has forged a landmark partnership with Temple University in the United States. This agreement aims to facilitate master’s studies continuation for students of the University of Sulaimani’s College of Engineering through the Dual Bachelor’s-Master’s Degree (DBMD) program.
We are pleased to announce that a seminar will be held on Sunday, 3/3/2024, at 10:00 am in the seminar hall of our college. The seminar will be conducted by Assis, Prof. Chro Haidar Ahmed, the program coordinator. We encourage all interested students (from the Civil and Electrical Department – 3rd and 4th stages) to attend this session, where they will receive detailed information on how to apply for the program and participate in online meetings with Temple University.
بۆ يه كه م جار له سه ر ئاستى زانكۆكانى كوردستان، زانكۆى سلێمانى – كولێجى ئه ندازيارى گرێبه ستى هاوبه شی لەگەل زانكۆى تێمپل لە وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژوو كرد بە مەبەستی درێژەدان به خوێندنى ماستەر بۆ خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری زانكۆى سلێمانى لە چواچێوەی پرۆگرامی
Dual Bachelor’s-Master’s Degree (DBMD)
رۆژی یەکشەممە بەرواری ٣/٣/٢٠٢٤ کاتژمێر(١٠:٠٠) ی بەیانی لە هۆلی سیمینارەکانی کۆلێجمان سیمینارێک سازدەکرێت لەلایەن بەرێز “پ.ی.د.چرۆ حیدر احمد” رێکخەری پرۆگرام . سەرجەم خوێندكارانى قۆناغەكانى سێيەم وچوارەمى بەشى شارستانى و کارەبا ئامادە بن به مەبەستی پێدانى روونكردنەوه له سەر چۆنيەتى پيشكەش كردن بۆ پرۆگرامی ناوبراو وە چۆنیەتی بەژداریکردن له كۆبونه وه ى ئۆنلاين له گه ل زانكۆى تێمپل
The University of Sulaimani has achieved significant recognition by securing the first position in Iraq in the field of Engineering, according to the latest SCImago Institutions Rankings. This accomplishment underscores the university’s commitment to research excellence and its significant contribution to advancing engineering education in the country.
In addition to its national success, the University of Sulaimani’s College of Engineering has earned commendable global positions in various engineering disciplines:
These international rankings reflect the institution’s expanding contribution to research and innovation on a global scale.
The SCImago Institutions Rankings (SIR) is a globally recognised system that evaluates research institutions based on three key indicators: research performance (50%), innovation outputs (30%), and societal impact (20%). Utilising data from sources like Scopus, SIR provides a comprehensive assessment of institutions’ contributions to the global research landscape.
The University of Sulaimani’s impressive standings in these rankings highlight its role as a leading institution in engineering education and research, both nationally and internationally.
زانکۆی سلێمانی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە بە دەستەبەرکردنی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لە بواری ئەندازیاریدا، وەک لە دوایین ڕیزبەندی دامەزراوەی (سکی ـ ما ـ گۆ) دا هاتووە
کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆکەمان جگە لەم سەرکەوتنە لەسەر ئاستی نیشتمانی، پێگەی جیهانی بەرزی لە بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاریدا بەدەستهێناوە:
تەلارسازی: لە پلەی ٣٦٤ لە سەرانسەری جیهاندا
بیناسازی و کۆنسترەکشن: لە پلەی ٤٥٣ لە سەرانسەری جیهاندا
ئەندازیاری شارستانی و پێکهاتەیی: لە پلەی ٨٩٥ لە سەرانسەری جیهاندا
ئەم ڕیزبەندییە نێودەوڵەتیانە ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی بەشداری کۆلێجی ئەندازیاریە لە توێژینەوە و داهێناندا لەسەر ئاستی جیهانی. ئەم دەستکەوتە بەرهەمی گرنگیپێدانی زانکۆیە بۆ بەرەو باشترکردنی توێژینەوە و ڕۆڵی دیار و بەرچاوی لە پێشخستنی خوێندنی ئەندازیاری لە ناوخۆ و دەرەوەی ووڵاتدا
ڕیزبەندی دامەزراوەی (سکی ـ ما ـ گۆ) سیستەمێکی دانپێدانراوی جیهانییە کە دامەزراوەکان هەڵدەسەنگێنێت لەسەر بنەمای سێ نیشاندەری سەرەکی: ئەدای توێژینەوە (50%)، بەرهەمی داهێنان (30%)، و کاریگەری کۆمەڵایەتی (20%). بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی سەرچاوەکانی وەک سکۆپوس، (سکی ـ ما ـ گۆ) هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر و وورد بۆ دامەزراوەکان پێشکەش دەکات لە سەر ئاستی توێژینەوەی جیهانیدا
پلەی سەرنجڕاکێشی زانکۆی سلێمانی لەم ڕیزبەندییەدا تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی زانکۆی سلێمانی وەک دامەزراوەیەکی پێشەنگ لە بواری زانست و توێژینەوەی ئەندازیاریدا، چ لەسەر ئاستی نیشتمانی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی
The Department of Architecture Engineering of the University of Sulaimani has achieved a remarkable milestone by securing first place in Iraq based on the Field-Weighted Citation Impact (FWCI) indicator in the Scopus database.
FWCI is a key metric used to evaluate the citation impact of scientific papers by comparing the number of citations a publication receives to the average in its subject area. According to the latest analysis, A study in the field of architecture has achieved a citation score of 24.6. This number is 2.6 times higher than the citation score of Babylon University, which holds the second-highest citation rate in Iraq after the University of Sulaimani. On average, each research paper from the University of Sulaimani’s Architecture Department has been cited 24.6 times, compared to 9.2 times for Babylon University. This remarkable difference highlights the University of Sulaimani’s success in elevating the impact of architectural research in Iraq to meet international citation standards.
This outstanding performance is a testament to the high-quality research conducted by the department’s faculty and researchers, supported by the Deanship of the College of Engineering and a strong commitment to international collaboration.
The Deanship and College Council are proud to celebrate this success, which adds to previous achievements such as:
We extend our heartfelt congratulations to the Architecture Department, its esteemed faculty, and dedicated researchers. We wish them continued excellence and reaffirm our support for their future endeavours.
بەپێی نوێترین شیکاریی داتابەیسی سکۆپەس و بە پشتبەستن بە پێوەری (FWCI – کاریگەریی ئاماژەپێدان)، بەشی تەلارسازیی کۆلێجی ئەندازیاری پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست دەهێنێت
کاریگەریی ئاماژەپێدان یەکێکە لە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئەو توێژینەوانەی بوارێکی زانستی کە لە گۆڤارەکانی ناو داتابەیسی سکۆپەسدا بڵاو کراونەتەوە. ئەم پێوەرە ژمارەی ئاماژەپێدانی توێژینەوەکان تۆمار دەکات و بە تێکڕای ئاماژەپێدانی توێژینەوەکانی ناو هەمان بوار بەراوردی دەکات
بە جۆرێک کە بەهای (1) تێكرای جیهانی دەنوێنێت و لە یەک زیاتر واتا کاریگەریی بەرز، وەک لە هێڵکارییەکەدا دەردەکەوێت، کاریگەریی ئاماژەپێدانی توێژینەوەکانی بەشی تەلارسازی زیاتر لە دوو هێندە و نیوی تێکڕا جیهانییەکەیە بەهۆی ئەم ئەنجامە مەزنەشەوە بەشی تەلارسازیی زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەشە تەلارسازییەکانی زانکۆکانی عێراق وەردەگرێت. هەر توێژینەوەیەکی بەشی تەلارسازی بە تێکڕا 24.6 ئاماژەپێدانی وەرگرتووە. ئەم ژمارەیەش 2.6 جار لە ژمارەی ئاماژەپێدانەکانی زانکۆی بابل گەورەترە، کە لەدوای زانکۆی سلێمانی، زۆرترین جار ئاماژە بە توێژینەوەکانی دراوە بە جۆرێک کە هەر توێژینەوەیەکی زانکۆکە 9.2 جار وەک سەرچاوەی زانستی لەلایەن توێژەرانەوە بەکارهاتووە. هەر بەم هۆکارەش زانکۆی سلێمانی توانیویەتی کاریگەریی ئاماژەپێدانی توێژینەوەکانی بواری تەلارسازی لە عێراقدا بگەیەنێتە ئاستی تێکڕای جیهانی
ئەم دەستکەوتەش ڕەنگدانەوەی ئاستبەرزیی توێژینەوەی مامۆستایان و توێژەرانی بەشی ناوبراوە بە پشتیوانی ڕاگرایەتی کۆلیجی ئەندازیاری و هەوڵی بێوچانی بەشەکە، کە بەردەوام لەڕێی هەماهەنگیی نێودەوڵەتییەوە کار بۆ پێشخستنی بەشی تەلارسازی و دەرخستنی زانکۆی سلێمانی لە ئاستێکی جیهانیدا دەکەن لە چوارچێوەی پلانێکی درێژخایەندا بەمەبەستی کێبڕکێ و ئاڵنگاریی نێودەوڵەتیەکاندا
ڕاگرایەتی کۆلیجی ئەندازیاری و ئەنجومەنی کۆلیج خۆشحاڵە کە ئەم دەستکەوتەش دەخاتە سەر خەرمانی سەرکەوتنەکانی تری وەک بەدەستهێنانی پلەی (٤٠١ – ٥٠٠) لە “ڕیزبەندیی شانگهای” بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە بواری (زانستی ماددەکان و ئەندازیاری) ، و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ڕیزبەندی کۆلێجە ئەندازیارییەکان لەسەر ئاستی عێراق و پلەی (٦٠٠-٨٠٠) لەسەر ئاستی جیهان بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی “دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا” ی ساڵی ٢٠٢٥، بۆیە بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی بەشی تەلارسازی و سەرجەم مامۆستا و توێژەرانی دەکەین، بەهیوای بەردەوامی سەرکەوتن و جارێکی تر دەستخۆشی و پشتگیری خۆمانیان بۆ دوپات دەکەینەوە
On behalf of the Deanship of the College of Engineering, we extend our warmest congratulations to Asst. Prof. Dr. Yaseen Ahmed Hama Amin on his appointment as Head of the Civil Engineering Department at the University of Sulaimani. We wish him continued success in his new role
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاریەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی (پ.ی. د. یاسین احمد حمە امین) دەکەین بە بۆنەی دەست بە کاربوونی وەک سەرۆکی بەشی شارستانی لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ بەڕێزیان دەخوازین